خۆرگیرانى سبه‌ینێ به روونى له‌هه‌رێمى کوردستان ده‌بینرێت
که‌شانسى هه‌رێم: نابێت راسته‌وخۆ سه‌یر بکرێت و ده‌بێته هۆى کوێر بوون یا کزبوونى چاو

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی که‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند که سبه‌ینێ خۆرگیرانى نیمچه‌یى له‌هه‌رێمى کوردستان رووده‌دات و نزیکه‌ی دوو کاتژمێر ده‌خایه‌نێت و هۆشدارى ده‌ده‌ن له‌وه‌ى که نابێت راسه‌وخۆ سه‌یر بکرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی که‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند که سبه‌ینێ یه‌کشه‌ممه 21ی حوزه‌یرانی 2020 خۆرگیرانى نیمچه‌یى رووده‌دات.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌به‌وه کراوه که "ده‌ستپێکى دیارده‌که له‌نێو هه‌رێمى کوردستان له کاتژمێر 07:34:52 ى به‌یانى دیسکى مانگ له به‌شى خوارووى لاى راستى دیسکى خۆره‌وه دێته پێشه‌وه و له‌وێوه خۆرگیرانى نیمچه‌یى ده‌ست پێده‌کات".
هێماى بۆ ئه‌وه‌شکردووه کاتژمێر 08:38:47 ى به‌یانى خۆرگیرانه‌که ده‌گاته به‌رزترین ئاستى که %36.86 ى دیسکى خۆر ده‌که‌وێته دواوه‌ى دیسکى مانگ و له پێش چاومان ئه‌و به‌ر تاریک دادێت.
که‌شناسی هه‌رێم باسى ئه‌وه‌شى کردووه کاتژمێر 09:50:24 دیسکى مانگ به ته‌واوى له پێش دیسکى خۆر لاده‌چێ و کۆتایى به‌و دیارده‌یه دێت به نیسبه‌ت هه‌رێمى کوردستانه‌وه.
هاوکات، ئه‌وه‌شى ئاشکراشیکردووه که دیارده‌ى خۆرگیرانه‌که له هه‌رێمى کوردستان له ده‌ستپێک تا کۆتایى 2 کاتژمێر و 15 خوله‌ک و 32 چرکه ده‌خایه‌نێت.
هاوکات هۆشداریى ده‌داته هاوڵاتیان که "به‌هیچ شێوه‌یه‌ک هه‌وڵ نه‌ده‌ن راسته‌وخۆ له رێگه‌ى (تلسکۆب و دووربین و کامێرا) له‌هه‌ر کات و ساتێک و له‌ژێر هه‌ر بارێک‌دا سه‌یرى خۆرنه‌که‌ن" ده‌ستبه‌جێ زیانى راسته‌وخۆ به‌چاو ده‌گه‌یه‌نێ و ده‌بێته هۆى خوانه‌خواسته کوێربوونى کاتى یان هه‌میشه‌یى یان ده‌بێته هۆى حاڵه‌تى له‌ده‌ستدانى تواناى بینینى ره‌نگه‌کان".
که‌شانسى هه‌رێمى جه‌ختى له‌وه‌شکردووه‌ته‌وه که "پێویسته فلته‌رى تایبه‌ت به خۆر به‌کار بهێنرێت و یان چاویلگه‌ى خۆرگیران، که به داخه‌وه ئه‌م دوو بابه‌ته له هه‌رێمى کوردستاندا ده‌ستناکه‌ون!".
ئه‌وه‌شیان روونکردووه‌ته‌وه به‌کارهێنانى مۆبایلى به‌ستراوه له‌گه‌ڵ دووربین یان تلیسکۆب ده‌بێته هۆى سووتاندنى کامێراى مۆبایل یان پێگه‌یاندنى زیانێکى گه‌وره، ئه‌گه‌ر هاتوو فلته‌ر به‌کار نه‌هێنرێت.
