شاندى هه‌رێم به‌ره‌و به‌غدا به‌رێککه‌وتن

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

شاندێکی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران بە ئامانجی گفتوگۆکردن لەسەر پرسی موچە و رێککەوتنی نەوت و وزە بەرەو بەغدا  بەڕێککەوتن.

ئەمڕۆ سێشەممە شاندێكی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بۆ جاری سێیەم بەرەو بەغدا بەرێككەوتن بەمەبەستی تەواوكردنی گفتوگۆكانی سەرەتای مانگی ئایاری رابردوو لەبارەی پرسە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەردوولا.  

 ئەندامانی شاندەكە پێكهاتوون لە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی، خالید شوانی، وەزیری كاروباری ناوچە كوردستانییەكانی ده‌ره‌وه‌ی هەرێم، كەمال محمد ساڵح، وەزیری كارەبا، دارا رەشید، وەزیری پلاندانان، ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، ئامانج رەحیم، سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران، لەگەڵ تیمێكی هونەری گەورەتر كە نوێنەرایەتی وەزارەتە جۆربەجۆرەكان دەكەن. 

ئه‌مه‌ سێیه‌م سه‌ردانى ساندى هه‌رێمه‌ بۆ به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ى پرسه‌ ھە‌ڵپە‌سێردراوە‌كان بخرێنە بەر باس بەتایبەت دۆسیەكانی نەوت و شایستە‌ داراییە‌كانی هەرێمی كوردستان، لەسەر ئەو ئەنجام و بنەمایانەی كە لە دانوستانەكانی رابردوودا لەنێوان شاندی هەرێم و لیژنەی باڵای حكومەتی عێراق گەڵاڵەكراون.

ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه‌ دوێنێ دووشەممە 2020/6/22 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە دانوستان لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی کرد.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردەوە کە ئێمە ئامادەین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانمان بە شێوەیەکی بنەڕەتی لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی و جێبەجێکردنی پابەندبوونەکانی خۆمان بەرامبەر بە دابینکردنی ماف و شایستە دەستوورییەکانمان بۆ ئەوەی بگەینە رێککەوتنێکی گشتگیر کە تێیدا ئەرک و بەرپرسیاریەتییەکانی هەر لایەک دیار بێت و جێی ڕەزامەندی هەردوولا بێت. 

لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا شاندی باڵای هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی جێگری سەرۆکی حکومەت ئەمڕۆ سێشەممە 2020/6/23 سەردانی بەغدا بکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار