هۆشیار زێباری: لهشکرکێشی تورکیا جێگهى نیگهرانى ئێمهیه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هۆشیار زێباری، وەزیری پێشووی دەرەوەی عێراق و ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی هێرشی تورکیا بە زەنگێکی مەترسیدار ناو دەبات.
هۆشیار زێباری، وەزیری پێشووی دەرەوەی عێراق و ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە تویتێکد لەبارەی بەزاندنی سنوور و هاتنە ناوەوەی سوپای تورکیا بۆ هەرێمی کوردستان نووسیویەتی:"پەلاماری تورکیا بۆ هەرێمی کوردستان و ناوچەی زاخۆ پێشهاتێکی جیۆسیاسی زۆر جددیە".
دەشڵێت:"چڕی هێرشەکان زەنگێکی مەترسیدار"ە.
ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی ئاماژەی بەوەشکردووە، داوای سەرکردەکانی تورک بۆ زیندووکردنەوەی داواکردنی پارێزگای موسڵ لە لایەن تورکیاوە زیاتر لە هەموو پێشهاتەکانی دیکە مایەی نیگەرانییە.
سوپای تورکیا چەند ئۆپەراسیۆنێکی لە ژێر ناوی “کۆتایی هێنان بە مەترسییەکانی پەکەکە لە عێراق” لە هەرێمی کوردستان دەستپێکردووە و هێزێکی زۆری بۆ سنووری پارێزگای دهۆک ناردووە.
هەروەها بەهۆی بۆردومانەکانی فڕۆکەکانی تورکیا، چەند هاووڵاتییەکی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە و لە دواین هێرشیش، لە کونە ماسی سەر بە شارباژێڕی سلێمانی، زیانی گیانی و ماددی گەیاندە هاووڵاتیان.
