یه‌کێتی داوا له سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که ده‌کات وه‌ڵامى توندى تورکیا بده‌نه‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
فراکسیۆنى یه‌کێتى له په‌رله‌مانى عێراق به پێویستى ده‌زانێت سێ سه‌رۆکایه‌تیه‌که وه‌ڵامى توندى ده‌ستدرێژییه‌کانى تورکیا بده‌نه‌وه به‌هۆى بۆردومانه‌که‌ى کونه‌ماسى.
فراکسیۆنى یه‌کێتى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق راگه‌یه‌ندراوێکى ده‌رباره‌ى بۆردومانه‌که‌ى تورکیا بۆ سه‌ر سه‌یرانگه‌ى کونه‌ماسى بڵاوکرده‌وه که ژماره‌یه‌ک شه‌هید و بریندارى لێکه‌وته‌وه.
فراکسیۆنى یه‌کێتى رایگه‌یاند بۆردومانه‌که پێشێلکردنى سه‌روه‌رى عێراق و رێزنه‌گرتنى ئه‌و وڵاته‌یه له‌و یاداشته ناڕه‌زاییانه‌ى حکومه‌ت راده‌ستى باڵیۆزى تورکیاى کرد.
داواشى له سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که کرد که به په‌له وه‌ڵامێکى توندى تورکیا بده‌نه‌وه و ئه‌مجاره به جدى له روویدا بوه‌ستنه‌وه بۆ راگرتنى ده‌ستدرێژییه‌کان.
فراکسیۆنى یه‌کێتى داواشى له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه و نوێنه‌رى عێراق له ئه‌نجومه‌نى ئاسایش کرد که داواى کۆبوونه‌وه‌یه‌کى نائاسایى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش بکه‌ن بۆ راگرتنى ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌کان له ناو خاکى عێراق و بڕیارێکیش بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ى ئه‌و مه‌ده‌نییانه ده‌ربکات که ده‌بنه قوربانى ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌کان.
فراکسیۆنى یه‌کێتى داواشیکرد لیژنه‌یه‌کى یاسایى پێکبهێنرێت بۆ تۆمارکردنى سکاڵاى له‌سه‌ر تورکیا له دادگا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان.
