به‌غدا هه‌ڵوێستى خۆى له‌سه‌ر بۆردومانه‌که‌ى کونه‌ماسى راگه‌یاند

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
فه‌رمانده‌یى ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌کانى عێراق رایگه‌یاند: چاوه‌ڕێن زانیاریى ته‌واویان له‌سه‌ر هێرشه‌که بگاته ده‌ست بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵوێست رابگه‌یه‌نن و په‌که‌که‌ش ده‌ڵێت:" فرۆکه تورکى بۆردومانى کردووه".
ته‌حسین خه‌فاجی، وته‌بێژى فه‌رمانده‌یى ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌کانى عێراق، له لێدوانێکدا بۆ میدیاکانى عێراق رایگه‌یاند:" چاوه‌ڕێین زانیارى ته‌واومان له‌سه‌ر بۆردومانه‌که بگاته ده‌ست سه‌باره‌ت به‌وه‌ى فڕۆکه‌که له‌کوێوه هاتوه‌و زیانه‌کانى بۆردومانه‌که چى بون".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند له په‌یوه‌ندى به‌رده‌وامدان له‌گه‌ڵ هێزه‌کانى پێشمه‌رگه به‌و سیفه‌ته‌ى ئه‌وان به‌رپرسن له ئاسایشى ئه‌و ناوچه‌یه"له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌گه‌نه ده‌ستمان هه‌ڵوێستمان له‌سه‌ر روداوه‌که ده‌بێت".
به‌پێى قسه‌ى قائیمقامى چوارتا، له‌و بۆردومانه‌دا یه‌ک که‌س شه‌هید بوه که "چه‌کدار" بوه‌و شه‌ش که‌سى دیکه برینداربون و بۆردومانه‌که‌ش له‌لایه‌ن فڕۆکه‌یه‌وه ئه‌نجام دراوه.
به‌پێى میدیاکانى نزیک له په‌که‌که، ئه‌و فڕۆکه‌یه‌کى بۆردومانه‌که‌ى ئه‌نجامداوه، تورکى بووه.
