هاوڵاتى ورده‌کارى "رێکنه‌که‌وتن" و گه‌ڕانه‌وه‌ى وه‌فدى هه‌رێم ئاشکرا ده‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم بۆ جارى سێیه‌م دواى کۆبونه‌وه‌کانیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى به‌غدا گه‌ڕانه‌وه هه‌ولێر و هۆکارى رێکنه‌که‌وتنه‌که‌ش ته‌نها دۆسیه‌و ناشه‌فافى نه‌وته.
هاوڵاتى په‌یوه‌ندى به دوو به‌رپرسى جیاوازه‌وه کرد که ئاگادارى ورده‌کارى کۆبونه‌وه‌کانى نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و عێراقه و به‌غدا تێبینى جدى له‌سه‌ر حه‌قده‌ستنى کۆمپانیاکانى نه‌وت و هه‌ناره‌ى نه‌وت هه‌بووه.
یه‌کێک له‌و به‌رپرسانه بۆ هاوڵاتى ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌و کۆبونه‌وه‌یه‌کى داخراو له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌کرێت تا داواکارییه‌کانى به‌غدا باس بکرێت، وتیشى:" حکومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌یه هه‌موو نه‌وته‌که‌ى راده‌ستى به‌غدا بکات بۆ ئه‌مساڵ و له‌به‌رانبه‌ردا مانگانه 906 ملیار دینار بێت تا ته‌واوى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان و مینحه‌ى که‌سوکارى شه‌هیدان و زیندانیانى سیاسى پێ بدات".
هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکرد، حکومه‌تى هه‌رێم به‌هه‌موو جۆرێک ئاماده‌ى رێککه‌وتنه له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق، به‌ڵام به‌غدا داواى هه‌ندێ ورده‌کارى کردووه له داهاته‌کانى نه‌وتى 2014 بۆ 2017ى نه‌وتى که‌رکوک و داهاتى خاڵه گومرگییه‌کان.
هاوکات، جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه ئێستاشى له‌گه‌ڵدا بێت به‌غدا رایاننه‌گه‌یاندووه که چه‌ند بڕه پاره‌ى مانگانه ده‌نێرن بۆ هه‌رێم ته‌نها باسیان کردووه "ئه‌گه‌ر حکومه‌تى هه‌رێم ته‌واوى زانیارى و داتاکانى نه‌وت و خاڵه گومرییه‌کانیان ته‌سلیم بکات ئه‌وان 500 بۆ 600 ملیار دینار ده‌ده‌ن".
له‌لایه‌کى دیکه‌وه به‌رپرسێکى دیکه که له‌به‌ر هه‌ستیارى دۆخه‌که نه‌یوست ناوى بهێندرێت، بۆ هاوڵاتى وتى:" گفتوگۆکانى نێوان هه‌رێم و عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت و بڕیاره رۆژى دووشه‌ممه‌ى داهاتوو یان ناوه‌راستى هه‌فته‌ى ئاینده جارێ:ى دیکه بگه‌ڕێنه‌وه‌و هه‌وڵه‌کانى قوباد تاڵه‌بانى رۆڵى هه‌بووه له نزیکبوونه‌وه‌ى گه‌یشتن به رێککه‌وتن، به‌ڵام ته‌سه‌ور ده‌که‌ین چه‌ند جه‌لسه‌یه‌کى دیکه‌ى بوێت".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه وه‌فدى حکومه‌تى عێراق داواى کۆمه‌ڵێک دۆسیه‌و داتایان له وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم کردووه‌و هه‌رێمیش داوایان کردووه بگه‌ڕێنه‌وه‌و کۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌که‌ن ئه‌و داتایانه‌یان بۆ ئاماده ده‌که‌ن.
هاوکات، جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که له به‌غداوه قوباد تاڵه‌بانى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌ت کردووه‌و هه‌ندێک له کۆبونه‌وه‌و ورده‌کارییه‌کانى بۆ باسکردووه.
به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى، به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق جارێکى دیکه داواى له مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق کردووه زووبگه‌نه رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ حکومه‌تى هه‌رێم و هه‌ندێ ورده‌کارى واز لێبهێنن بۆ ساڵى داهاتوو.
به‌رهه‌م ساڵح به کازمى راگه‌یاندووه:" دۆخى هه‌رێم هاوشێوه‌ى عێراق و وڵاتانى ناوچه‌که به‌هۆى ڤایرۆسى کۆرۆناوه خراپه‌و خه‌ڵک موچه‌ى وه‌رنه‌گرتووه، رێککه‌وتنیش قازانجى وڵاتى تێدایه".
