ته‌ندروستى جیهانی: ده‌رمانى دژه کۆرۆنا ساڵێکى تر‌ى پێویسته

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
رێکخراوى ته‌ندروستى جیهانى رایگه‌یاند، پێشبینى ده‌که‌ن له‌ماوه‌ى 10 مانگ بۆ ساڵێک ده‌رمانى دژه کۆرۆنا به‌رهه‌مبهێنرێت ئه‌گه‌ر هه‌وڵه‌کان خێراتربکرێت.
ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 25ى حوزه‌یرانى 2020 له‌کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا، تێدرۆس ئه‌دهانۆم به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى جیهانى رایگه‌یاند:" ئه‌گه‌ر هه‌وڵه‌کان خێراتربکرێن، له‌ماوه‌ى 10 مانگ بۆ ساڵێک ڤاکسینى کۆرۆنا به‌رهه‌مده‌هێندرێت".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، به‌شێوه‌یه‌کى گشتى له‌جیهاندا دۆخى کۆرۆنا به‌ره‌و خراپى ده‌ڕوات، هه‌رچه‌نده له‌هه‌ندێک ناوچه‌ى ئه‌وروپا روبه‌روبونه‌وه‌ى په‌تاکه باشتره.
هاوکات، باسى له‌وه‌شکرد هه‌فته‌ى داهاتوو ژماره‌ى توشبوانى کۆرۆنا 10 ملیۆن که‌س و ژماره‌ى گیانله‌ده‌ستدان بۆ زیاتر له 500 هه‌زار به‌رزده‌بێته‌وه‌و ئه‌مه‌شى به مه‌ترسیى ناوبرد.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار