به‌رهه‌م ساڵح واژۆى له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساى قه‌رزى ناوخۆیى و ده‌ره‌کى کرد

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆک کۆمارى عێراق پڕۆژه‌یاساى قه‌رزى ناوخۆیى و ده‌ره‌کیى واژۆ کرد که تایبه‌ته به پڕکردنه‌وه‌ى ئه‌و کورتهێنانه‌ى له بودجه‌ى گشتیى عێراقدا هه‌یه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 25ى حوزه‌یرانى 2020 به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆمارى عێراق واژۆى له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساى قه‌رزى ناوخۆیى و ده‌ره‌کى کرد که له دوێنێ چوارشه‌ممه له په‌رله‌مانى عێراق په‌سه‌ندکرا.
سه‌رۆک کۆمارى عێراق رایگه‌یاند، په‌سه‌ندکردنى پڕۆژه‌یاساکه بۆ ده‌ربازبوونه له قه‌یرانى دارایى و کورتهێنانى بودجه که به‌هۆى کۆرۆناوه سه‌ریهه‌ڵداوه و له‌پێناو دابینکردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشیناندایه.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار