مەسرور بارزانی: ئامادەین لەگەڵ عێراق رێکبکه‌وین

" سبەی شاندی باڵای هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵه‌بانى ده‌چنه‌وه‌ به‌غدا"

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند ئامادەن  بۆ چارەسەری بنەڕەتی کێشەکان، لەگەڵ حکومەتی عێراق رێککەوتنێکی گشتگیر بکەن.

ئەمڕۆ دووشەممە 2020/6/22 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە دانوستان لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت و ئەندامانی شاندی دانوستان بەشداربوون، گفتوگۆ دەربارەی دەرئەنجامی دانوستاندن و چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی لەسەر بنەمای دەستوورکرا بۆ گەیشتن بە ئەنجام و رێککەوتن بە ئاراستەی دابینکردنی ماف و شایستە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان. 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردەوە کە ئێمە ئامادەین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانمان بە شێوەیەکی بنەڕەتی لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی و جێبەجێکردنی پابەندبوونەکانی خۆمان بەرامبەر بە دابینکردنی ماف و شایستە دەستوورییەکانمان بۆ ئەوەی بگەینە رێککەوتنێکی گشتگیر کە تێیدا ئەرک و بەرپرسیاریەتییەکانی هەر لایەک دیار بێت و جێی ڕەزامەندی هەردوولا بێت. 

ئاماژەشی بەوەدا کە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەردوولا لە بەرژەوەندی سەرجەم هاووڵاتییانی عێراقدایە و فاکتەرێکی گرنگیشە بۆ هێنانەدی سەقامگیریی لە ناوچەکەدا.

لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا شاندی باڵای هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی جێگری سەرۆکی حکومەت سبەی سێشەممە 2020/6/23 سەردانی بەغدا بکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار