بەڕێوەبەری رۆشنبیریی سلێمانی ده‌ست له‌کار ده‌کێشێته‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حه‌سه‌ن
بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیریی سلێمانی ورده‌کارى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى پۆسته‌که‌ى بۆ هاوڵاتى ئاشکراده‌کات و ده‌ڵێت " له‌ئێستادا بزتنه‌وه‌ى گۆران سه‌رقاڵى هه‌لبژاردنى که‌سێکن بۆ ئه‌و پۆسته".
بابەکر دڕەیی، بەڕێوەبەری پێشووى رۆشنبیری سلێمانی پێشتر ئه‌ندامى جڤافى بزوتنه‌وه‌ى گۆران بوو.
بابەکر دڕەیی، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری سلێمانی له لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت" من 5 ساڵه له‌و پۆسته‌دام و واته ساڵێک زیاترم تیپه‌راندووه بۆیه هه‌قى تێدا نیه هه‌ر له پۆسته‌که‌دا بمێنمه‌وه، به برواى خۆم ئه‌بێت ئینسان پۆسته‌که‌ى جێبهێڵێت، چونکه ئه‌گه‌ر ئه‌و پۆسته پۆستێکى زۆر خۆش بێت باخه‌ڵکى تریش بێت و تامى بکات، وه ئه‌ه‌گر زۆر ناخۆشیشه و قورسیشه با که‌سێکى دیکه بێت هه‌ڵیبگرێت".
له چوارچێوه‌ى رێككه‌وتنى یه‌كێتی و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى خۆجێی سلێمانى، "بابه‌كر دڕه‌یی" له‌سه‌ر پشكی گۆڕان ماوه‌ى زیاتر له 5 ساڵه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیرییه.
بەڕێوەبەری پێشووى رۆشنبیری سلێمانی باسى له‌وه‌شکرد" دانیشته‌کانى گۆران و یه‌کێتى به‌رده‌وامى هه‌یه و پۆسته‌که‌ى هى گۆرانه و شوێنى خۆیه‌تى، به‌ڵام ئێمه له‌هه‌ولێر پێکه‌وه‌ین و له حکومه‌تى عێراقى و په‌رله‌مان پێکه‌وه‌ین، لێره پێکه‌وه‌ین بۆیه ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌کى قورس نیه و بابه‌تى ئالوگۆریه‌که په‌یوه‌ندى به مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى و خانه‌ى راپه‌راندنى بزوتنه‌وه‌ى گۆرانه‌وه هه‌یه".
له‌باره‌ى ئالوگۆرکردنى پۆسته‌که‌وه بابەکر دڕەیی وتى "براده‌رانى خۆمان وا سه‌رقاڵى ئه‌وه‌ن که‌سێک په‌یدا که‌ن بۆ شوێنه‌که‌م و به‌ڵام تائێستا که‌س دیارینه‌کراوه".
دوای وازهێنانی لە پۆستەکەی، بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیریی سلێمانی نایەوێت خانەنشین بکرێت و دەڵێت: "هەموو جۆرە خانەنشینبوونێک رەتدەکەمەوە".
