جۆن بۆڵتن لهژێر ههڕهشهى ترهمپدا کتێبهکهى بڵاوکردهوه
"كۆمەلێك وردەكاری زۆری لەسەر كەسایەتی ترەمپ و پرسی كورد و رۆژئاوای كوردستان تێدایە"

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
راوێژكاری پێشووی ئەنجوومەنی ئاسایشی ئەمهریكا كتێبەكەی بهناوی (The room where it happened) یان ئەو ژوورەی شتەكان تێیدا روویدا، بڵاوكردەوە لهگهڵ ئهوهى ترهمپ ههرهشهى سزادانى لێدهکات.
جۆن بۆڵتن، راوێژكاری پێشووی ئەنجوومەنی ئاسایشی ئەمهریكا كتێبەكەی بهناوی (The room where it happened) یان ئەو ژوورەی شتەكان تێیدا روویدا، بڵاوكردەوە تەنانەت دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمهریكا له ئهگهری بڵاوكردنهوهی ئهو كتێبه ھەڕەشەی لە بۆڵتن كردبوو، كە بە تۆمەتی بڵاوكردنەوەی نھێنییەكانی دەوڵەت دەیداتە دادگا. بەڵام لەكۆتاییدا بۆڵتن كتێبەكەی بڵاوكردەوە و كۆمەلێك وردەكاری زۆری لەسەر كەسایەتی ترەمپ و پرسی كورد بە تایبەت لە رۆژئاوای كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێرانی تێدایە.
لە كتێبەكەی جۆن بۆڵتن-دا 67 جار ناوی كورد ھاتووە، بەشی زۆری بۆ باكووری رۆژئاوای سوریا یان رۆژئاوای كوردستان تەرخانكراوە، كە لە كۆتاییدا بووە ھۆی ئەوەی ئەمهریكا ھەندێك لە ناوچەكان رادەستی توركیا بكات. جۆن بۆڵتن دەلێت: ئیمانوئێل ماكرۆن، سەرۆكۆماری فەرەنسا تكای لە ترەمپ كردووە، ھێزەكانی لە باكووری رۆژئاوای سوریا نەكشێنێتەوە، چونكە ماكرۆن پێیوابووە، توركیا و داعش یەكدەگرن. بەڵام لەكۆتاییدا لەسەر داوای جەیمس جێفری، نوێنەری ئەمهریكا بۆ پرسی سوریا و لەژێر گوشاری توركیا پشتی لە كورد كردووە و ھەندێك لە ناوچەكانی رادەستی توركیا كردووە. بۆڵتن له كتێبهكهیدا باسی ئهوهی كردووه، جەیمس جێفری كە پێشتر بالوێزی ئەمهریكا بووه لە توركیا، زۆر حەز بە كورد ناكات و ھاوبەشی لەگەڵ توركیای زۆر بە لاوە گرنگترە.
بۆڵتن لە كتێبەكەیدا سەبارەت بە ھەرێمی كوردستانیش نووسیویەتی: ئەمهریكا پشتیوانی لە ئۆتۆنۆمی زیاتر بۆ كورد و تەنانەت سەربەخۆیی كورد لە عێراق دەكات، بەڵام بەردەوام تووشی كێشەی سنوور دەبێت و دەبێت سنوورەكان بگۆڕدرێن، بەڵام لەگەڵ ئەوەش نەدەبوو ترەمپ بەرامبەر كورد بێ وەفا بێت و پشتیان تێبكات.
پێشتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی پلانی جۆن بۆڵتن بۆ بڵاوکردنەوەی پهرتوکهکهى لەسەر ماوەی کارکردنی لە کۆشکی سپی رایگەیاند، ''خەڵک کە دێن کار بۆ حکومەت دەکەن، دەستیان بە زانیاریی هەستیار دەگات، بۆیە گرێبەستێکیان پێ واژۆدەکرێت تاوەکو کاتێک لە کارەکەیان نامێنن و پەرتووکێک دەنووسن دەبێت بەر لە بڵاوکردنەوەی پەرتووکەکەیان پێداچوونەوە بە زانیارییەکانی نێویدا بکرێت".
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوە دا، "ئێمە باوەڕمان وانییە پەرتووکەکەی جۆن بۆڵتن لەبارەی ماوەی کارکردنی لە کۆشکی سپی بەم پرۆسەیەدا رۆیشتبێت، بۆیە بڵاوکردنەوەی پەرتووکەکەی بەبێ ئەم پشکنینە پێشێلکارییە بەرامبەربە گرێبەستەکە".
جۆن بۆڵتن لە ساڵی 2018 بۆ 2019 وەک راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لە کۆشکی سپی کاری کردووە و کەسێکی نزیک بووە لە دۆناڵد ترەمپ، دواتر لەسەر ناکۆکییەکانی لەگەڵ ترەمپ دەستی لەکارکێشایەوە.
بۆڵتن لە پەرتووکەیدا باس لەوە دەکات ترەمپ چۆن بڕیاری داوە و چۆن لەکاتی بڕیارەکانیدا هێندەی سەرنجی لەسەر دووبارە دەرچوونەوەی بووە وەک سەرۆک هێندە سەرنجی لەسەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا نەبووە.
جۆن بۆلتن دەلێت: ترەمپ سیاسەتمەدارێكی زۆر خراپە، دەیزانی كە بەریتانیا خاوەنی چەكی ئەتۆمە. ههروهها پرسیاری ئەوەی كردووە، ئاخۆ فینلەندا بەشێكە لە رووسیا یان نا؟ جۆن بۆڵتن دەلێت: ترەمپ زانیاری نیە و لێدوانەكانی لەسەر بنەمای غەریزەی شەخسی خۆیەتی نەك لۆژیك و تێفكرین.
