له‌جیهاندا ژماره‌ى توشبون به‌ کۆرۆنا نزیک بۆته‌وه‌ له‌ 10ملیۆن که‌س

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى 

بەپێی نوێترین ئامار، لەهەموو جیهاندا هەتا ئەمڕۆ دوو شەممە  زیاتر لە 9 ملیۆن كەس توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

ئامارەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، لەهەموو جیهاندا 9 ملیۆن و 52 هەزار و 9 سەد و 58 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەك 4 ملیۆن و 842 هەزار و 306 كەس چاكبوونەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا 470 هەزار و 844 توشبووش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

 رێکخراوى ته‌ندروستى جیخانیش به‌رده‌وام هۆشدارى ده‌دات له‌ هه‌ڵکشانى خێراپى ژماره‌ى توشبوون به‌ ڤایرۆسه‌که‌.

لەهەرێمی كوردستانیش كۆی گشتی تووشبووان بەڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 گەیشتوەتە 3 هەزار و 865 تووشبوو، لەنێویاندا 110 مردن هەیە و هەزار و 392 نەخۆش چاكبووەتەوە، هەروەها 2 هەزار و 363 نەخۆشیش لەژێر چاودێری پزیشكی دان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار