سه‌رکردایه‌تیه‌کى پارتى توشى کۆرۆنا بوو

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هیوا گه‌یلانی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی لقی 11ی رانیه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو.
هیوا گه‌یلانی، به میدیاكانی پارتی راگه‌یاندووه، ته‌ندروستی زۆر باش و جێگیره و دوای پشكنینی و وه‌رگرتنی رێنمایی ته‌ندرووستی، ئێستا له ماڵه‌وه خۆی كه‌ره‌نتین كردووه.
له‌ئێستادا خێزانه‌که‌شى توشى ڤایرۆسه‌که بووه.
ژماره‌ی تووشبووان به كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان، سێ هه‌زار و 865 كه‌سه، له‌و ژماره‌یه‌ش هه‌زار و 392 تووشبوو چاره‌سه‌ركراون، 110 كه‌سیش، كه زۆربه‌یان نه‌خۆشی دیكه‌ی درێژخایه‌نیان هه‌بووه، گیانیان له‌ده‌ستداوه.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار