وه‌زاره‌تی داد: کۆرۆنا نه‌گه‌یشتۆته زیندانه‌کان ته‌نیا بۆ خۆپارێزى به‌مه‌رج ئازادده‌کرێن

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تی دادی عیراق رایگه‌یاند هیچ حاڵه‌تێكی توشبون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له زیندانه‌كانی وڵات‌دا تۆمار نه‌كراون و ناوی ئه‌وانه‌ش ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كراوه كه به مه‌رج ئازاد ده‌كرێن.
عه‌بدولكه‌ریم فارس سه‌عدی، بریكاری وه‌زاره‌تی دادی عیراق ئاشكرایكرد كه ناوی هه‌وار و زیندانییان ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق كردووه كه مه‌رجه‌كانی ئازادكردنی مه‌رجداریان تێدایه، وتیشی بۆ خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا، وه‌زاره‌ت به‌نیازه به ره‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌و ده‌سنگیركراوانه ئازاد بكات.
سه‌عدی جه‌ختیكرجه‌وه كه تائێستا هیچ حاڵه‌تێكی توشبون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له گرتوخانه‌كانی عیراقدا تۆمار نه‌كراوه و به‌رده‌وام گرتوخانه‌كان به چاودێریی رێكخراو و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به مافه‌كانی مرۆڤ، ده‌رمانڕێژ ده‌كرێن و پاكژده‌كرێنه‌وه.
