حكومه‌تی هه‌رێم داوایه‌ک ئاراسته‌ى تورکیا و په‌که‌که‌ ده‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

وته‌بێژی حكومه‌ت رایگه‌یاند  حكومه‌تی هه‌رێم داوای له‌ توركیا كرد رێز له‌ سه‌روه‌ریی خاك و نیشتیمانمان بگرێت و ئیدانه‌ی شه‌هیدكردن و زیانگه‌یاندن به‌ هاوڵاتیانی كوردی كرد و پەکەکەش پێویستە ئەو ناوچانە چۆڵ بکات تا چیتر نەبنە هۆکار بۆ دروستکردنی‌ پشێوی‌ لە ناوچە سنووریەکانی‌ هەرێمی‌ کوردستان. 

جوتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كورستان ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 19حوزه‌یرانى 2020 راگه‌یاندراوێکى بڵاوکرده‌وه‌ و رایگه‌یاند " داوا لە کۆماری تورکیا دەکەین ڕێز له سه روه ری‌ خاك و نیشتیمانمان بگرێت و پەکەکەش پێویستە ئەو ناوچانە چۆڵ بکات تا چیتر نەبنە هۆکار بۆ دروستکردنی‌ پشێوی‌ لە ناوچە سنووریەکانی‌ هەرێمی‌ کوردستان".

وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كورستان وتوشیه‌تى" حکومەتی‌ هەرێمی‌ کوردستان خوازیاری‌ پەیوەندیی‌ دۆستانەیە لەگەڵ وڵاتانی‌ دراوسێ و نایەوێت لەناو خاکی‌ هەرێمی‌ کوردستان هێرش بکرێتە سەر هیچ وڵاتێک".

دەقی راگەیه‌ندراوه‌كه‌ی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان: 

ڕاگەیەندراوێک لە وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

بەدڵگرانی‌ و نیگەرانیەکی‌ زۆرەوە چاودێری‌ رووداوەکانی‌ ئەمڕۆو چەند رۆژی‌ رابردووی‌ ناوچە سنووریەکان دەکەین، کە بووه هۆی گه یاندنی‌ زیانی‌ گیانی و ماددی‌ بەهاوڵاتییانی سڤیل و گوندنشینانی‌ ئەو ناوچانە. 

حكومەتی‌ هه ریمی‌ كوردستان سەرکۆنەی شەهیدکردن و زیان گەیاندن بەهاووڵاتییان دەکات لەلایەن هەر لایەنێک و بەهەر هۆکارێک بێت.

داوا لە کۆماری تورکیا دەکەین ڕێز له سه روه ری‌ خاك و نیشتیمانمان بگرێت و پەکەکەش پێویستە ئەو ناوچانە چۆڵ بکات تا چیتر نەبنە هۆکار بۆ دروستکردنی‌ پشێوی‌ لە ناوچە سنووریەکانی‌ هەرێمی‌ کوردستان. 

حکومەتی‌ هەرێمی‌ کوردستان خوازیاری‌ پەیوەندیی‌ دۆستانەیە لەگەڵ وڵاتانی‌ دراوسێ و نایەوێت لەناو خاکی‌ هەرێمی‌ کوردستان هێرش بکرێتە سەر هیچ وڵاتێک. 

لێرەوە پرسەو سەرەخۆشی لە کەس وکاری قوربانیان دەکەین و هیوای‌ چاکبونەوەش بۆ برینداران دەخوازین.

د.جوتیار عادل 

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

١٩ حوزەیرانی ٢٠٢٠

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار