له ژاپۆن 15 سه‌ربازی ئه‌مریكی توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ئه‌مریکا به‌شێوه‌یه‌کى به‌رچاو بڵاوبۆته‌وه و ژماره‌یه‌کى زۆر خه‌ڵک توشى بون و به‌هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و له‌ناو سه‌ربازانی بنكه‌یه‌كی ئه‌و وڵاته‌ش له ژاپۆن بڵاوبوه‌ته‌وه 15 سه‌رباز توشی ڤایرۆسه‌كه بوون .
بنكه‌ی سه‌ربازیی میساوای ئاسمانی له ژاپۆن بنكه‌یه‌كی ئه‌مریكیه و ده‌كه‌وێته شاری ئامۆری باكوری ئه‌و وڵاته‌وه.
به‌رپرسانی بنكه‌كه ئاشكرایانكردووه كه ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌وێش ته‌نگی به ئه‌مریكیه‌كان هه‌ڵچنیووه و تائێستا 15 سه‌رباز توشی ڤایرۆسه‌كه بوون.
بنكه ئاسمانییه‌كه‌ی ئه‌مریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا راگه‌یاندوه كه رێگه نه‌دراوه توشبوه‌كانی كۆرۆنا شوێنه‌كه‌یان جێبهێڵن و توشبوه‌كان كه‌ره‌نتینه كراون.
پێشتریش ڤایرۆسى کۆرۆنا گه‌یشتبووه ناو سه‌ربازانى ئه‌مریکا و ژماره‌که‌یش به‌هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
