وەزارەتی تەندروستی: ئه‌مڕۆ زۆرترین رێژه‌ى توشبون و گیانله‌ده‌ستدان تۆمارکراوه‌

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان تووشبوونی 228 کەس و گیانلەدەستدانی شەش کەسی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە 24 کاتژمێرى رابردوو لە هەرێمی کوردستان راگەیاند. 

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ئه‌مرۆ هه‌ینى، 19حوزه‌یرانى 2020 رایگه‌یاند " ئه‌مڕۆ 228 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون شه‌ش که‌سى دیکه‌ش گیانیانى له‌ده‌ستداوه‌".

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوی ژمارە 115ـی لەبارەی تووشبوون و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە 24 کاتژمێر هەزار و 971 پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراون و زۆرترین پشکنینیش لە سلێمانی بووە کە 806 پشکنین بووە. 228 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون، ئەوەش زۆرترین ژمارەی تووشبوونە بە کۆرۆنا کە لە 24 کاتژمێردا لە هەرێمی کوردستان تۆماربکرێت.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی، شەش کەس لە 24 کاتژمێرى رابردوو بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە کە پێنج کەسیان لە سلێمانین و کەسێکیشیان لە هەڵەبجەیە. 

هاوکات 102 تووشبوو چاکبوونەتەوە، کە 50 کەسیان لە سلێمانی، 30 کەسیان لە هەولێر، 11 کەسیان لە گەرمیان و 11 کەسیش لە دهۆک. 

تاوەکو ئێستا 113 هەزار و 920 پشکنینی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە، سێ هەزار و 273 تووشبوو تۆمارکراون و هەزار و 319 کەس چاکبوونەتەوە. ئێستا هەزار و 866 کەس لە نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنادان 88 کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە کە 75 کەسیان لە سلێمانین، 12 کەسیان لە هەولێرن و یەک کەسیان لە هەڵەبجەیە. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار