ته‌ندروستی عێراق: پێكوته‌ی روسی دژ به ڤایرۆسی كۆرۆنامان دروستکردووه له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئاماده‌ده‌بێت بۆ به‌کارهێنان

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند ده‌ستیان به درووستكردنی پێكوته‌ی روسی دژ به ڤایرۆسی كۆرۆنا كردووه.
حه‌سه‌ن ته‌میمی، وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا دووپاتی كرده‌وه " كۆتایی هه‌فته‌ی داهاتوو پێكوته‌ی دژ به ڤایرۆسی كۆرۆنا له عێراق به‌رده‌ست ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی تووشبووانی ئه‌و په‌تایه".
وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراق فه‌رمانی به‌كارخستنه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشخانانه‌ش كردووه، كه له خزمه‌تكردن وه‌ستاون.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ژمارەی تووشبوون و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە عێراق زیادیکردووە. بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی عێراق، ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق و هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە 25 هەزار و 717 تووشبوو، لەو ژمارەیە 11 هەزار و 333 تووشبوو چاکبوونەتەوە و 856 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
