له‌هه‌ولێر له‌شه‌وێکدا پێنج که‌س کوژران و چوار که‌سی دیکه بریندار بون

5 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حه‌سه‌ن
لە هەولێر لە له‌شه‌وێکدا به سێ ڕوداوى جیا جیادا چوار که‌س کوژران و ژوار که‌سى دیکه بریندار بون و که‌سێکیش به روداوى هاتوچۆ گیانى له‌ده‌ستدا.
هۆگر عزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر، له لێدوانێکدا به سایتى هاوڵاتى وت" شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی تەیراوای شاری هەولێر لەسەر یاری کۆنکا‌ن شەڕ لەنێوان چەند کەسێکدا ڕوویداوە و لە ئەنجامدا سێ کەس کوژران و سێ کەسی دیکە برینداربوون".
وتیشى" هه‌ر له‌و شه‌وه‌دا له شوێنێکى دیکه‌ى شاره‌که، لەڕووداوێکی دیکەدا لە کاتی سوڵحی کۆمەڵایەتی نێوان دوو بنەماڵە لە شارەدێی سێبیرانی سەر بە شاری ھەولێر، لە یٔەنجامی شەڕی نێوان دوو بنەماڵە خاوەنی دیوەخانێک کە سوڵحەکەی لێ ئەنجامدەدا کوژرا و برایەکی دیکەی بریندارە و دۆخی تەندروستی ناجێگیرە".
هەمان شەو بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ لەسەر ڕێگای هەولێر شارۆچکەی کەس نەزان کەسێک گیانی لەدەستدا.
وتەبێژی پۆلیسی هەولێر جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه " لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکان دەستیپێکردووە و به‌رده‌وام ده‌بێت".
