رێكخراوی ته‌ندروستی: جیهان كه‌وتۆ‌ته قۆناغێكی مه‌ترسیداره‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهان هۆشداریی له به‌رزبونه‌وه‌ی ئاماری توشبوان به ڤایرۆسی كۆرۆنا دا و رایگه‌یاند كه جیهان كه‌وتوه‌ته قۆناغێكی مه‌ترسیداره‌وه.
تیدرۆس ئه‌دهانۆم گیبریسۆس، به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی ته‌ندروستی جیهان له‌کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا ئه‌مرۆ هه‌ینى، 19حوزه‌یرانى 2020 رایگه‌یاند " ته‌نها له دوێنێدا 150 هه‌زار كه‌س له سه‌رتاسه‌ری جیهان توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون'.
وتیشی" جیهان پێی ناوه‌ته قۆناغێكی مه‌ترسیدار له كۆرۆنا و ڤایرۆسه‌كه زۆر به‌خێرایی و كوشنده‌یی بڵاوده‌بێته‌وه و ژیانی زۆرێك له مه‌ترسیدایه".
سه‌رۆكی رێكخراوی ناوبراو دووباره داوای له هاوڵاتیان كرد ماوه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی نێوانیان بپارێزن و به‌وپه‌ڕی هۆشیارییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ڤایرۆسه‌كه‌دا بكه‌ن.
به‌پێی دوایین ئامار، تائێستا له جیهاندا هه‌شت ملیۆن و 520 هه‌زار و 761 كه‌س توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و له‌و ژماره‌یه‌ش چوار ملیۆن و 186 هه‌زار و 434 كه‌س چاكبونه‌ته‌وه و 454 هه‌زار و 625ی دیكه‌ش گیانیانله‌ده‌دستداوه.
