ئێران: مووشه‌كی سه‌روی ده‌نگ به‌رهه‌م ده‌هێنین تا مه‌ودای 300 كیلۆمه‌تر نیشانه ده‌پێكێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
فه‌رمانده‌ی هێزی ده‌ریایی ئێران، رایگه‌یاند، مووشه‌كی سه‌رووی ده‌نگ به‌رهه‌م ده‌هێنین که تا مه‌ودای 300 كیلۆمه‌تر نیشانه ده‌پێكێت گۆڕانی زۆر گه‌وره‌یان به خۆوه بینیوه و به‌رگه‌ی پله‌یه‌كی زۆر گه‌رم و ماوه‌یه‌كی زۆریش ده‌گرن.
حسێن خانزادی، فه‌رمانده‌ی هێزی ده‌ریایی ئێران، ئه‌مرۆ هه‌ینى، 19حوزه‌یرانى 2020 رایگه‌یاند " وڵاته‌كه‌ی پرسی به‌رهه‌مهێنانی مووشه‌كی "هایبه‌ر سۆنیك"ی خستووه‌ته به‌رنامه كارییه‌وه".
هه‌روه‌ها وتی " بزوێنه‌ری مووشه‌كه‌كانی هێزی ده‌ریایی كۆماری ئیسلامی ئێران گۆڕانی زۆر گه‌وره‌یان به خۆوه بینیوه و به‌رگه‌ی پله‌یه‌كی زۆر گه‌رم و ماوه‌یه‌كی زۆریش ده‌گرن".
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌شكرد، هه‌وڵه‌كانیان به‌و ئاراسته‌یه كه بتوانن گۆڕانكاری له سیستمی پێدانی سووته‌مه‌نی مووشه‌كه‌كان و كه‌شتیوانی هێزی ده‌ریایی ئێرانیش بكه‌ن.
روونیشیكرده‌وه، ئێستا مووشه‌كیان هه‌یه تا مه‌ودای 300 كیلۆمه‌تر نیشانه ده‌پێكێت و مووشه‌كی سه‌رووی ده‌نگی به‌رهه‌م ده‌هێنن.
