ته‌ندروستى: 83 گیانله‌ده‌ستدان به کۆرۆناو هه‌زارو 463 تووشبون تۆمارکرا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و ژینگه‌ى حکومه‌تى عێراق رایگه‌یاند هه‌زارو 463 تووشبووى کۆرۆناو 83 که‌سى دیکه به کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 18ى حوزه‌یرانى 2020 وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و ژینگه‌ى عێراق، ڕاگه‌یه‌ندراوێکى له‌باره‌ى دواین ئامارى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا له عێراق بڵاوکرده‌وه و به‌پێى ئاماره‌که‌یان له‌ماوه‌ى 24 کاتژمێرى رابردوو هه‌زارو 463 حاڵه‌تى نوێى توشبوون به ڤایرۆسى کۆرۆنا ده‌ستنیشانکراوه.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه 83 حاڵه‌تى گیان له‌ده‌ستدان تۆمارکرا و 563 تووشبووى ڤایرۆسى کۆرۆناش چاکبوونه‌ته‌وه.
تائێستا له عێراق و هه‌رێمى کوردستان 413هه‌زار و 966 پشکنینى ڤایرۆسى کۆرۆنا ئه‌نجامدراون و له‌و ژماره‌یه 25 هه‌زار و 717 که‌س تووشى ڤایرۆسه‌که بوون و 11 هه‌زار و 333 که‌سیان چاکبوونه‌ته‌وه و 856 گیانیان له‌ده‌ستداوه.
