کۆرۆنا له چین دووباره ده‌رگاى خوێندنگا‌کانى داخسته‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌رپرسانى شارى په‌ککینى پایته‌ختى چین، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ بڕیارێکى نوێیان ده‌رکرد و ده‌رگاى خوێندنگه‌کانیان داخسته‌وه به‌هۆى تۆمارکردنى 106 که‌سى نوێى به ڤایرۆسه‌که.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 16ى حوزه‌یرانى 2020 به‌هۆى دووباره بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا له چین به‌تایبه‌ت له چه‌ند ناوچه‌یه‌کى په‌ککینى پایته‌خت، به‌رپرسانى شاره‌که بڕیاریاندا ده‌رگاى خوێندنگه‌کان به‌ڕووى خوێندکاراندا دابخه‌نه‌وه.
له ماوه‌ى ته‌نها پێنج رۆژدا 106 که‌سى دیکه وه‌ک تووشبووى کۆرۆنا تۆمارکراوه‌و تائێستا لایه‌نه ته‌ندروستییه‌کانى چین پشکنینیان بۆ هه‌زاران که‌س کردووه و ده‌یانه‌وێت دووباره ڤایرۆسه‌که کۆنتڕۆڵ بکه‌نه‌وه.
سه‌ره‌تاى سه‌رهه‌ڵدانى ڤایرۆسى کۆرۆنا له چین و له شارى ووهانه‌وه ده‌ستیپێکرد، دواتر به وڵاتانى جیهاندا بڵاوبووه‌وه، له چین زیاترله 86 هه‌زار که‌س تووشى ڤایرۆسه‌که بوون و هه‌زارانى دیکه‌ش گیانیان له‌ده‌ستدا.
