له‌جێگه‌ى فوئاد حوسێن؛ بریکاره‌که‌ى له‌سه‌ر بۆردومانه‌کان باڵیۆزى تورکیاى بانگهێشت ده‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
له‌جێگه‌ى فوئاد حوسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، بریکاره‌که‌ى بانگهێشتى فاتح یه‌ڵدز باڵیۆزى تورکیاى له‌به‌غدا کردوه و ئیدانه‌ى پێشێلکردنى سه‌روه‌رى و خاک و ئاسمانى عێراقى کردووه و نامه‌یه‌کى ناڕه‌زایه‌تیشى ئاڕاسته‌ى ئه‌نقه‌ره کردووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 16ى حوزه‌یرانى 2020 به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێکى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، به‌هۆى بۆردومانه‌کانى باکورى عێراق و دروستکردنى مه‌ترسى له‌سه‌ر هاوڵاتیانى ناوچه سنوریه‌کان، فاتح یه‌ڵدز بانگهێشتکراوه و له‌لایه‌ن عه‌بدولکه‌ریم هاشم، بریکارى پێشکه‌وتوى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه پێشوازى لێکراوه و ئیدانه‌ى پێشێلکاریه‌کانى ئه‌و وڵاته‌ى کردوه که به‌رامبه‌ر به سه‌روه‌رى و خاک و ئاسمانى عێراق ئه‌نجامیداوه.
فوئاد حوسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراقه له‌سه‌ر پشکى پارتى دیموکراتى کوردستان.
عه‌بدولکه‌ریم هاشم بریکارى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق رایگه‌یاندووه که تورکیا سه‌رپێچى له‌رێککه‌وتننامه و بنه‌ماى یاساکانى نێوده‌وڵه‌تى و په‌یوه‌ندى دۆستانه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و رێزگرتنى هاوبه‌شى نێوانیان کردوه.
هه‌روه‌ها داواشیکردووه کرده‌وه سه‌ربازیه‌کانى له‌خاکى عێراق رابگرێت و ئاماده‌یى حکومه‌تیشى نیشانداوه بۆ هاوکارى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ تورکیا بۆ ئه‌وه‌ى ده‌روازه سنوریه‌کان بپارێزن به‌جۆرێک به‌رژه‌وه‌ندى هه‌ردو وڵات له‌به‌رچاو بگرن.
هاوکات، بریکارى پێشکه‌وى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق داواشى له باڵیۆزى تورکیا کردوه، رێکارى پێویست بگرنه‌به‌ر بۆ به‌رگرتن له پێشێلکاریه‌کان به‌رامبه‌ر به سه‌روه‌رى عێراق و رێگرى له‌هه‌ر جۆره کرده‌وه‌یه‌کى دیکه‌ى له‌و شێوه‌یه له‌داهاتودا بکه‌ن.
خولوسى ئاکار وه‌زیرى به‌رگرى تورکیا رایگه‌یاندبوو، له پڕۆسه‌ى چنگى هه‌ڵۆى سه‌ربازى که شه‌وى دوشه‌ممه بۆ سه‌ر پێگه و باره‌گاکانى پارتى کرێکارانى کوردستان (په‌که‌که) له شه‌نگال و مه‌خمور و قه‌ندیل ئه‌نجامیاندا سه‌رکه‌وتو بوون.
کاتژمێر 12:00ى شه‌وى 14ى ئه‌م مانگه، فڕۆکه جه‌نگییه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورکیا ناوه‌ند و ده‌وروبه‌رى کامپى په‌نابه‌رانى شه‌هید رۆسته‌م جودى له مه‌خمور و چه‌ند ناوچه‌یه‌کى هه‌رێمى کوردستانیان بۆردومان کرد، به‌ڵام زیانى گیانى نه‌بوو.
لاى خۆیانه‌وه هه‌په‌گه له راگه‌یه‌ندراوێکدا رایگه‌یاندوه، "تورکیا له‌ڕێگاى هێرشى بۆسه‌ر کامپى په‌نابه‌رانى مه‌خمورى وه‌ک هێرش بۆسه‌ر په‌که‌که ڕاگه‌یاندوه، ده‌وڵه‌تى داگیرکه‌رى تورک به به‌پێچه‌وانه نیشاندانى ئه‌م هێرشه بۆسه‌ر هێزه‌کانى پاراستنى گه‌لى سڤیلى ئه‌م خاکه، هه‌وڵیدا که کۆمه‌ڵکوژییه‌کانى بشارێته‌وه".
باسى له‌وه‌شکردوه، "به هێرش بۆ سه‌ر کامپى مه‌خمور که له زوڵمى ده‌وڵه‌تى تورکیا هه‌ڵهاتون و هێرش بۆسه‌ر خه‌ڵکى ئێزدى له شه‌نگال که دژى داعش به‌رخۆدانیان کرد، تورکیا جارێکى دیکه ڕ‌وى ڕاستیى و بکوژیى خۆى نیشاندا و هیچ جیاوازییه‌کى له‌گه‌ڵ زیهنییه‌تى داعش نییه".
