حکومەت 150 ملیۆن دینار بۆ پێنجوێن تەرخانده‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

وەزیری تەندروستی رایگەیاند بە بڕیاری مەسرور بارزانی  بڕی 150 ملیۆن دینار بۆ  دابینکردنی پێداویستی پزیشکی لە سنووری قەزای پێنجوێن تەرخانكرا بۆ کۆنترۆڵکردنی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا .

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌، 17حوزه‌یرانى 2020 رایگەیاند " لەسەر بڕیاری مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی 150 ملیۆن دینار تەرخانکرا بۆ دابینکردنی پێداویستی پزیشکی بۆ قەزای پێنجوێن بۆ کۆنترۆڵکردنی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19".

بەھۆی ھەڵكشانی ژمارەی تووشبووان لەو سنوورە، پێشتر یەكەی ئیداری و تەندروستی پێنجوێن داوایان لە وەزیری تەندروستی كردبوو، بۆ دابینكردنی ئامێر و پێداویستیە پزیشكییەكان ھاوكارییان بكرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار