هێمن هه‌ورامى و مونا قه‌هوه‌چى بۆ رێواز فایه‌ق: بڕیاره‌که‌ت هیچ به‌هایه‌کى نییه
سۆران عومه‌ر شه‌ڕى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مانى کوردستان گه‌رم ده‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
له‌وه‌ڵامێکدا بۆ بڕیاره‌که‌ى رێواز فایه‌ق، سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان تایبه‌ت به‌هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى پارێزبه‌ندى له‌سه‌ر په‌رله‌مانتار سۆران عومه‌ر، هه‌ریه‌ک له هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مان‌و مونا قه‌هوه‌چی، سکرتێرى په‌رله‌مانى کوردستان ڕونکردنه‌وه‌یه‌کیان بڵاوکرده‌وه و ده‌ڵێن:" بڕیاره‌که‌ت هیچ به‌هایه‌کى نییه".
ئه‌مڕۆ 16ى حوزه‌یرانى 2020 له ڕونکردنه‌وه‌یه‌کدا که له 10 خاڵ پێکهاتوه‌و له‌به‌شێکیدا هاتووه، "ئێمه ئه‌و بڕیاره به‌رایه‌کى که‌سى تاک لایه‌نه‌ى داده‌نێین که هیچ بنه‌مایه‌ک‌و به‌هایه‌کى یاسایى نیه."
جێگر‌و سکرتێرى په‌رله‌مانى کوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌ده‌ن که بڕیارى ته‌شریعى ژماره (4)ى رێکه‌وتى 2020/5/7 ته‌نها به‌ده‌نگى زۆرینه‌ى په‌رله‌مانى هه‌ڵده‌وه‌شێندرێته‌وه.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار