ژماره‌یه‌ک پێشمه‌رگه شه‌قامێکیان داخست و گردبونه‌وه
به‌رپرسێکى سه‌ربازى: گردبونه‌وه‌که بۆ موچه نه‌بووه‌و بۆ ئه‌وه بووه نه‌گوازرێنه‌وه بۆ لیواى 16

5 ساڵ لەمەوپێش
ژماره‌یه‌ک پێشمه‌رگه شه‌قامێکیان داخست و گردبونه‌وه
ئارا ئیبراهیم
ژماره‌یه‌ک پێشمه‌رگه له سنورى ده‌ڤه‌رى راپه‌ڕین گردبونه‌وه‌یه‌کى ناره‌زایه‌تیان ئه‌نجامداو بۆ ماوه‌یه‌ک شه‌قامێکى سه‌ره‌گیان داخست.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 16ى حوزه‌یرانى 2020، ژماره‌یه‌ک پێشمه‌رگه به‌مه‌به‌ستى ده‌ربڕینى ناڕه‌زایه‌تى گردبونه‌وه‌یه‌کیان ئه‌نجامدا و رێگه‌ى سه‌ره‌کى نێوان ناحیه‌ى چوارقوڕنه- رانیه‌یان داخست.
یه‌کێک له‌و پێشمه‌رگانه که نه‌یوست ناوى بهێندرێت بۆ هاوڵاتى ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد ماوه‌یه‌کى زۆره موچه‌یان دواکه‌وتووه، وتیشى:" هه‌ندێک گرفتى دیکه‌مان هه‌بووه‌و به‌ڵێنیانداوه بۆمان چاره‌سه‌ر بکه‌ن".
هه‌روه‌ها به‌رپرسێکى سه‌ربازى که نه‌ویست ناوى بهێندرێت ورده‌کارى گردبونه‌وه‌که‌ى بۆ هاوڵاتى روونکرده‌وه‌و وتى:" گردبونه‌وه‌که بۆ موچه نه‌بووه".
وتیشى:" به‌پێى یاساى نوێى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه فه‌وجه‌کان له‌چواره‌وه ده‌بنه سێ فه‌وج، ئێمه‌ش وه‌ک لیواى 11 فه‌وجێکمان لێ زیاده‌و گواستوماننه‌ته‌وه بۆ لیواى 16، به‌ڵام ئه‌و گردبونه‌وه‌یه 15 پێشمه‌رگه ئه‌نجامیانداوه‌و داوایان کردووه که له لیواى 11دا بمێننه‌وه".
هاوکات، ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه ته‌نها 10 خوله‌ک شه‌قه‌مه‌که‌یان داخستووه‌و دواى ئه‌وه‌ى قسه‌یان له‌گه‌ڵدا کردوون رێگاکه‌یان کردووه‌ته‌وه‌و "هه‌وڵى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌که‌یان ده‌ده‌ین، ئه‌وانه خه‌ڵکى خۆمانن".
