ده‌قى بریاره‌که‌ى رێواز فایه‌ق ده‌رباره‌ى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى پارێزبه‌ندى بۆ سۆران عومه‌ر

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان جه‌ختده‌کاته‌وه له دانیشتن و بڕیارى هه‌ڵگرتنى پارێزبه‌ندى په‌رله‌مانتار سۆران عومه‌ر چه‌ند پێشێلکارییه‌کى یاسایى کراوه، بۆیه بڕیاره‌که‌ى هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
به پێى ده‌قى بڕیاره‌که‌ى د. رێواز فایه‌ق سه‌رۆکى په‌رله‌مان که مێژووى 14ى ئه‌م مانگه‌ى له‌سه‌ره‌و بۆ (هاوڵاتى) نێردراوه، ئاماژه به‌وه کراوه که له دانیشتنه‌که‌ى 7ى ئایارى رابردوودا بڕگه‌کانى سێهه‌م، یازده‌هه‌م و دوازده‌هه‌مى مادده‌ى 18، بڕگه‌ى یه‌که‌مى مادده‌ى 19، بڕگه‌ى دووه‌مى مادده‌ى 47 و بڕگه‌ى چواره‌م له مادده‌ى 48ى په‌یڕه‌وى ناوخۆ پێشێل کراون.
بۆیه بڕیارى دا بڕیارى ژماره 4ى ساڵى 2020 که له دانیشتنى رۆژى 7ى ئایارى 2020 په‌سه‌ندکرابوو، هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
ئه‌مه له‌کاتێ:دایه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له‌وه‌ڵامێکدا بۆ بڕیاره‌که‌ى رێواز فایه‌ق، سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان تایبه‌ت به‌هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى پارێزبه‌ندى له‌سه‌ر په‌رله‌مانتار سۆران عومه‌ر، هه‌ریه‌ک له هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مان‌و مونا قه‌هوه‌چی، سکرتێرى په‌رله‌مانى کوردستان ڕونکردنه‌وه‌یه‌کیان بڵاوکرده‌وه و ده‌ڵێن:" بڕیاره‌که‌ت هیچ به‌هایه‌کى نییه".
ئه‌مڕۆ 16ى حوزه‌یرانى 2020 له ڕونکردنه‌وه‌یه‌کدا که له 10 خاڵ پێکهاتوه‌و له‌به‌شێکیدا هاتووه، "ئێمه ئه‌و بڕیاره به‌رایه‌کى که‌سى تاک لایه‌نه‌ى داده‌نێین که هیچ بنه‌مایه‌ک‌و به‌هایه‌کى یاسایى نیه."
