له‌هه‌ڵه‌بجه ده‌ست به‌سه‌ر 18ده‌مانچه‌ى جۆراوجۆردا گیرا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌شى راگه‌یاندنى فه‌رمانده‌ی پاسه‌وانی سنوور رایگه‌یاند ھێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری سه‌ر به سریه‌ی دووی سۆسه‌كان له فه‌وجی دووی ھه‌ڵه‌بجه و لیوای سێی پاسه‌وانی سنوور، توانیان ده‌ست به‌سه‌ر 18 ده‌مانچه‌ی جۆراوجۆر‌و 10 گوللـه‌ی ده‌مانچه بگرن كه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی چه‌ند كه‌سێك ده‌یانویست بیبه‌نه ده‌ره‌وه‌ی وڵات
به‌شى راگه‌یاندنى فه‌رمانده‌ی پاسه‌وانی سنووری ناوچه‌ی یه‌ك و له‌ژێر چاودێری عه‌مید روكن حماد فازل ھادی فه‌رمانده‌ی پاسه‌وانی سنووری ناوچه‌ی یه‌ك، بڵاویانکردۆته‌وه و رایگه‌یاند " له رۆژی 12-6-2020 ھێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری سه‌ر به سریه‌ی دووی (سۆسه‌كان) له فه‌وجی دووی (ھه‌ڵه‌بجه) و لیوای سێی پاسه‌وانی سنوور، توانیان ده‌ست به‌سه‌ر 18 ده‌مانچه‌ی جۆراوجۆر‌و 10 گوللـه‌ی ده‌مانچه بگرن كه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی چه‌ند كه‌سێك ده‌یانویست بیبه‌نه ده‌ره‌وه‌ی وڵات".
دوای ده‌ستگیركردنیان تۆمه‌تباران رووبه‌ڕووی یاسا كرانه‌وه‌و رێكاری یاساییان له‌گه‌ڵ گیرایه‌به‌ر.
