لەسلێمانی پێنج تووشبووی دیکه‌ى ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیانله‌ده‌ستدا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، پێنج تووشبووی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ، گیانیان له‌ده‌ستدا.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، 5 پیاو كه ته‌مه‌نیان 80 و 78 و 70 و 69 و 48 ساڵییه، لە شاری سلێمانی دوای خەواندن و مانەوە لە نەخۆشخانە و بەشی چاودێری چڕ گیانیان لەدەستدا.
به‌و جۆره‌ش، كۆی گشتی ئه‌و كه‌سانه‌ی به هۆی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان گیانیان له‌ده‌ستداوه، گه‌یشته 35 كه‌س، كه 31 كه‌سیان له پارێزگای سلێمانیه.
بەپێی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا هەزار و 709 کەس تووشی کۆرۆنا بوون. لەو ژمارەیەش 551 کەس چارەسەرکراون. ئێستا هەزار و 128 کەس ڤایرۆسەکە لە جەستەیاندا چالاکە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار