ئه‌ندامێکى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى: حکومەتی ھەرێم ئیسپاتی کردەوە کەدەستێکی ئەمین نییە

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌ندامێکى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى رایگه‌یاند حکومەتی ھەرێم وەک حکومەتێکی مەرکەزی ئیسپاتی کردەوە کەدەستێکی ئەمین و جیگەی متمانە نییە نەبۆ مامەڵە لەگەڵ بەغدا، نەبۆ کۆکردنەوەی داھاتی ناوخۆ.
له‌دواى رونکردنه‌وه‌که‌ى حکومه‌ت له‌سه‌ر 400ملیار دیناره‌که‌ى که دواى جه‌ژنى ره‌مه‌زان کازمى ناردى بۆ ته‌واوکردنى موچه‌ى مانگى نیسان ڕێکەوت زەکی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند " دیسان حکومەتی ھەرێم وەک حکومەتێکی مەرکەزی ئیسپاتی کردەوە کەدەستێکی ئەمین و جیگەی متمانە نییە نەبۆ مامەڵە لەگەڵ بەغدا، نەبۆ کۆکردنەوەی داھاتی ناوخۆ، تابڵێی ناشەفاف و مەرکەزیەکی نادادە، ئەگەر کابینەکانی پێشوو بیانویان نەھاتنی پارەکەی بەغدا بوبێت، ئەوا ئەم کابینەیە پارەکەی بەغداش ون دەکات!".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى، راشیگه‌یاندووه" ڕونکردنەوە لاوازەکەی وەزارەتی دارایی‌ش دەریخست کێ مووچە (خۆرە)، حکومەت نەک فەرمانبەر".
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، وه‌زاره‌تى دارایى رونکردنه‌وه‌یه‌کى بڵاوکرده‌وه ده‌رباره‌ى 400 ملیار دیناره‌که و که بڕێکى له دانه‌وه‌ى قه‌رزه‌کانى خۆى سه‌رف کردووه و ئه‌وه‌ى دیکه‌شى که ماوه‌ته‌وه به‌نیازه قه‌رزى دیکه‌ى لێبداته‌وه.
له‌کاتێکدا حکومه‌تى هه‌رێم پێشتر رایگه‌یاندبوو هه‌ر بره پاره‌یه‌ک بێت بۆ موچه خه‌رج ده‌کرێت.
