په‌رله‌مانی عێراق پاره‌ى ئه‌مساڵ و ساڵانى رابردوى گه‌نمى جوتیاران ده‌گێرێته‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
له‌سه‌ر پێشنیازی لیژنه‌ی كشتوكاڵی په‌رله‌مانی عێراق داوا كراوه، شایسته داراییه‌كانی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌مساڵ و قه‌ره‌بووه‌كانی ساڵانی پێشوو خه‌رجبكرێن.
هه‌روه‌ها له نۆیه‌م راسپارده‌دا خاڵى راسپارده‌که‌دا که له په‌رله‌مانى عێراق ئاماده‌کراوه ئاماژه به‌وه‌كراوه، وه‌زیری كشتوكاڵی عێراق ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه بۆ چاره‌كردنی كێشه‌ی زه‌وییه كشتوكاڵییه كوژاوه‌كان و كێشه‌ی موڵكدارێتیی كه‌ركووك به‌گوێره‌ی یاسا. جه‌ختكراوه‌ته‌وه کە "25 هه‌زار دۆنم زه‌وی جووتیاران له كه‌ركووك كه له ده‌ره‌وه‌ی پلاندابوون، بخرێنه نێو پلان و به‌روبوومه‌كانیان وه‌ربگیرێت".
له راسپارده‌ی 13ـەمیندا داوا له وه‌زاره‌تی بازرگانی كراوه سایلۆیه‌كی نوێ بۆ ناوچه‌ی شنگال بكرێته‌وه بۆ كۆگاكردنی گه‌نم و جۆی ناوچه‌كه.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار