كازمی: ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى موچه‌کانیان لێى بڕاوه بۆیان ده‌گێڕینه‌وه
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
مستەفا كازمی رایگه‌یاند ئەو بڕە پارەیەی لەمووچەی خانەنشینان بڕابوو لەرۆژانی داهاتوودا دەگەڕێنرێتەوە لەکاتێکدا 73% خانەنشینان مووچەی تەواوەتییان وەرگرتووە ته‌نیا به‌شێکى که‌میان موچه‌کانیان به‌نیوه وه‌رگرتووه..
مستەفا كازمی سه‌رۆکوه‌زیرانى نوێى عێراق، ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه، 11حوزه‌یرانى 2020 له‌کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند" لە چەند رۆژی داهاتوودا بڕی پارەی لێبڕاو لەمووچەی خانەنشین دەگەڕێنینەوە، كە لە 73% خانەنشینان مووچەی تەواوەتییان وەرگرتووە".
وتیشی، وتیشی، ته‌مه‌نی راسته‌قینه‌ی حكومه‌تی نوێ ته‌نها 7 رۆژه، چونكه ته‌نها 7 رۆژه كابینه وزارییه‌كه‌ی ته‌واو بووه، به‌و ماوه كه‌مه‌ش حكومه‌ت توانیویه‌تی 73%ی مووچه‌ی خانه‌نیشینان به‌بێ ده‌ستكاریكردن بدات و به‌ڵێنی دا ئه‌وانه‌ش كه لێیان بڕدراوه، لە چەند رۆژی داهاتوودا بڕه پاره‌كه‌یان بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه".
جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه "ته‌مه‌نی راسته‌قینه‌ی حكومه‌تی نوێ ته‌نها 7 رۆژه، چونكه ته‌نها 7 رۆژه كابینه وزارییه‌كه‌ی ته‌واو بووه، به‌و ماوه كه‌مه‌ش حكومه‌ت توانیویه‌تی 73%ی مووچه‌ی خانه‌نیشینان به‌بێ ده‌ستكاریكردن بدات و به‌ڵێنی دا ئه‌وانه‌ش كه لێیان بڕدراوه، لە چەند رۆژی داهاتوودا بڕه پاره‌كه‌یان بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه".
كازمی راشیگەیاند، عیراق لەڕووی پلانەوە خراپە و بەدەست خراپی پلاندانانەوە دەناڵێنێت، ئەوەی ناوی ئابووریی بێت نییە، ئەوەشی دەوترێت هەمووی درۆیە.
كازمی باسى له‌وه‌شکرد "كایه‌ی ئابووری له عێراقدا بوونی نییه و ئابووری درۆیه"، ئه‌وه‌ی كه هه‌یه ته‌نها پشت به‌ستنه به‌داهاتی نه‌وت، ئه‌وه‌تا حكومه‌ت گه‌نم به پاره له جووتیاران ده‌كڕێت و له عه‌مباره‌كاندا هه‌ڵیده‌گرێت و هیچ وه‌به‌رهێنانێكی پێ ناكات.
كازمی لۆمه‌ی حزبه سیاسییه‌كانی كرد به‌وه‌ی له هه‌موو هه‌ڵبژاردنێكدا به‌ڵێنی دامه‌زراندن به خه‌ڵك ده‌ده‌ن، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌نگیان به‌ده‌ست بهێنن، وتیشی، "نه‌مده‌ویست ببمه سه‌رۆك وه‌زیران، به‌ڵام له‌به‌ر خاتری بێوه‌ژن و بێ باوكه‌كان ئه‌و پۆسته‌م وه‌رگرتووه".
له به‌شێكی تری په‌یامه‌كه‌یدا كازمی باسی له گه‌نده‌ڵیی به‌رپرسان كرد و وتی "نا مه‌عقوله كچی ئه‌یاد عه‌لاوی راوێژكار بێت و مووچه‌ی راوێژكاری وه‌ربگرێت، كه پرسیاریشمان له عه‌لاوی كرد وتی: وه‌ڵا نازانم ئاگام لێی نییه".
ده‌رباره‌ی گفتوگۆی ستراتیژیش له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند كه دانوستانه‌كانیان هه‌موو هه‌وڵێك بۆئه‌وه ده‌دات كه سه‌روه‌ریی خاكی وڵات بپارێزێت.
