دوو دادوه‌ر توشى کۆرۆنا بون و به‌هۆیه‌وه‌ دادگاى هه‌ولێر که‌ره‌نتین کرا

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

دوو دادوەری دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێر توشی كۆرۆنا بوون و بڕیاردراوە دادگاكە بۆ ماوەی 14 رۆژ كەرەنیتن بكرێت.

ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان لەوبارەیەوە راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوەو تیایدا هاتووە: بەهۆی هەبوونی دوو حاڵەتی هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێر دادگاكە كەرەنتین كرا.

دەشڵێت "هەردوو هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا دوو دادوەرن لە سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێرن".

ئەنجوومەنی دادوەری راشیگەیاند "دوای دەركەوتنی نیشانەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەو دوو دادوەرەدا، بڕیار درا بە كەرەنتین كردنی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێر بۆ ماوەی 14 رۆژ".

ئەوەی لەكاتێكدایە كە دوێنێ سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند بەپێی ئەنجامی ئەو پشكنینانەی كۆرۆنا كە بۆ پەرلەمانتاران و فەرمانبەرانی پەرلەمان كراوە چەند حاڵەتێكی كۆرۆنا تۆماركراوە، بۆیە بڕیاردراوە بۆ ماوەی دوو هەفتەی پەرلەمان دابخرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار