بەشار ئەسەد سەرۆک وەزیرانی سووریای لەکارەکەی دوورخستهوه
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا، بە بڕیارێکی فەرمی عیماد خەمیسی سەرۆک وەزیرانی سووریای لە کارەکەی دوورخستەوە.
عیماد خەمیس ناوی لە ناو ئەو لیستەدایە کە یەکێتی ئەوروپا سزای بەسەردا سەپاندبوون و لە بری ئەو، حوسێن عرنوسی، وەزیری سەرچاوەکانی ئاو دەست بەکار دەبێت.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی فرانس پرێس، سەرۆک وەزیران بەهۆی چارەسەرنەکردنی قەیرانی دارایی سووریا لە کارەکەی دوورخراوەتەوە.
عیماد خەمیس ناوی لە ناو ئەو لیستەدایە كە یەكێتی ئەوروپا سزای بەسەردا سەپاندبوون، حسێن عەرنوسی، وەزیری سەرچاوەكانی ئاوە لەكابینەی ئێستای حكومەتی سوریا.
عیماد محەمەد خەمیس، لە ساڵی 2016ـەوە سەرۆک وەزیرانی سووریایە و پێشتر لە ساڵانی 2011 بۆ 2016 وەزیری کارەبای حکومەتی سووریا بووە.

بابهتی پهیوهندیدار