مەسرور بارزانی: کشتوکاڵ ده‌توانرێت ببێته‌ که‌رتێکى جێگره‌وه‌ وەک سەرچاوەیەکی گرنگی داهات

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

مەسرور بارزانی وه‌ک سه‌رۆکى بۆرده‌که‌ لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە، سەرپەرشتیی یەکەمین کۆبوونەوەی بۆردی باڵای پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵی لە هەرێمی کوردستان کرد.

سەرۆکی حکومەت ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌، 11حوزه‌یرانى رایگه‌یاند" کەرتی کشتوکاڵ لە هەرێمی کوردستان زۆر گرنگه‌ کە دەکرێ ببێتە کەرتێکی جێگرەوە و بە باشترین شێوە سوودی لێ وەربگیرێت وەک سەرچاوەیەکی گرنگی داهات لە ڕێگەی پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی و پشتیوانیکردنی جووتیارانی هەرێمی کوردستان و ڕەخساندنی بازاڕی گونجاو لە ناوەوە و دەرەوەی هەرێم بۆ بەرهەمەکانیان".

لە کۆبوونەوەکەدا  قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت و ژمارەیەک لە وەزیرە پەیوەندیدارەکان بەشدار بوون، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ و پلان و پڕۆژەکانی حکومەت لە بواری گەشەپێدانی کشتوکاڵدا کرا.

 وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بێگەرد تاڵەبانی راپۆرتێکی وردی لە بارەی پلانەکان و ستراتیجی وەزارەت بۆ پەرەپێدانی کشتوکاڵ خستەڕوو بە تایبەتی پڕۆژەی بە بازاڕکردنی گەنمی کوردستان بە هاوکاری کەرتی تایبەت و هەروەها چارەسەرکردنی کێشەی زیدەڕۆیی بۆ سەر زەوییە کشتوکاڵییەکان.

بۆردی باڵای پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ لە هەرێمی کوردستان لە 2020/5/19 دامەزراوە و سەرۆکی حکومەت سەرۆکی بۆردەکەیه و جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیرانی دارایی و ئابووری، كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بازرگانی و پیشەسازی، پلاندانان، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان ئەندامی بۆردەکەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار