نرخى نه‌وتى خاو داده‌به‌زێت و وڵاتانى ئۆپیک پڵه‌س تووشى سه‌رسورمان ده‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
نرخى نه‌وت له بازاڕه‌کانى جیهان دابه‌زی و له ئێستادا به‌رمیلێک نه‌وى خاوى برێن به 38 دۆلار‌و 74 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 12ى حوزه‌یرانى 2020 نرخى به‌رمیلێک نه‌وت له جۆرى برێنت به 38 دۆلار و 74سه‌نته، له کاتێکدا دوێنێ به 40 دۆلار و 25 سه‌نت بوو.
هه‌روه‌ها له ئێستادا نرخى هه‌ر به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئه‌مه‌ریکى له بازاڕه‌کانى جیهان به 36 دۆلار و 62 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌کرێت، له کاتێکدا دوێنێ به 37 دۆلار و 97 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌کرا.
دابه‌زینی نرخی نه‌وت به‌راورد به چوار رۆژى رابردوو بۆ هه‌ر به‌رمیلێک نزیکه‌ى 4 دۆلار که‌مى کردووه‌و وڵاتانى ئۆپیک پڵه‌سى تووشى سه‌رسورمان کردووه، چونکه که‌مکردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌و به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتیان تا کۆتایى ئه‌م مانگه درێژکردووه‌ته‌وه که رۆژانه 9 ملیۆن و 700 هه‌زار به‌رمیل بووه.
