ژیان له مۆسکۆ ئاسایدهکرێتهوه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
مۆسکۆی پایتەختی روسیا لەدوای تێپەڕینی دوو مانگ، قەدەغهی هاتووچۆ هەڵدەگیرێت و ژیان لەو شارە ئاسایی دەبێتەوە.
سێرگی سۆبیانین، سەرۆک شارەوانی مۆسکۆ رایگەیاند، لە رۆژی سێشەممەوە رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شارەکەیان کەمدەکەنەوە و قەدەغهی هاتووچۆ هەڵدەگرن.
ئیدی دانیشتووانی مۆسکۆ بۆ هاتووچۆکردن پێویستیان بە وەرگرتنی مۆڵەتی ئەلیکترۆنی نییە، ئێستا دەتوانن بە ئازادانە بڕۆنە سەر کارەکانیان و هۆکارەکانی گواستنەوەی گشتی بەکاربهێنن.
هاوکات رێگە بە کرانەوەی سەرتاشخانە و ئارایشتگاکان دەدرێت، بەڵام کافێ و چێشتخانەکان لە هەفتەی داهاتووەوە دەکرێنەوە.
هەڵگرتنی قەدەغهی هاتووچۆ لە مۆسکۆ لە کاتێکدایە بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و رێگریکردن لە زیاتر بڵابوونەوەی، لە کۆتاییەکانی ئاداری ئەمساڵ شارەوانیی مۆسکۆ قەدەغهی هاتووچۆی لە شارەکە راگەیاند و بازاڕ و شوێنە گشتییەکانی داخستن.
تاوەکو ئێستا لە رووسیا 476 هەزار و 887 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنابوون، لەو ژمارەیە 37 هەزار و 312 کەس گیانیان لەدەستداوە و 325 هەزار و 602 کەسیش چاکبوونەتەوە.
