عه‌بدولـله‌تیف سه‌له‌فى داواى روبه‌ڕوبونه‌وه له عه‌لى باپیر ده‌کات
کورێکى عه‌لى باپیر: سه‌له‌فی- ناوه‌کان له‌سه‌ر عه‌لمانییه‌کان نه‌رمونیان و کڕ، بۆ مسوڵمانان بونه‌ته گونده‌و ڕێگر

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
رێبه‌رى سه‌له‌فییه‌کانى کورستان داواى رووبه‌رووبونه‌وه له عه‌لى باپیر و کوڕێکى ئه‌میڕى کۆمه‌ڵ ده‌ڵێت:" سه‌له‌فی- ناوه‌کان له‌سه‌ر عه‌لمانییه‌کان نه‌رمونیان و کڕ، بۆ مسوڵمانان بونه‌ته گونده‌و ڕێگر".
له‌سه‌ر باس و خواسى "زه‌کات و سه‌رفتره" که ئه‌میرى کۆمه‌ڵ له چاوپێکه‌وتنێکدا به‌جۆرێک باسى کردوه و رابه‌رى سه‌له‌فییه‌کانى کوردستانیش به‌جۆرێک لێکى ده‌داته‌وه، کۆمه‌ڵى ئیسلامى و سه‌له‌فییه‌کان که‌وتنه وه‌ڵامدانه‌وه‌ى یه‌کتر تا ئه‌و راده‌یه‌ى کوڕه‌که‌ى ئه‌میرى کۆمه‌ڵ ره‌خنه‌ى توند له رابه‌رى سه‌له‌فییه‌کان ده‌گڕێت.
عه‌بدوله‌تیف سه‌له‌فى له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت:""کێشه‌که نه‌کرێته منداڵ بازار" که مه‌به‌ست لێى کوڕه‌که‌ى ئه‌میرى کۆمه‌ڵه و ده‌ڵێت با روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى ته‌له‌فزیۆنى بکه‌ن. که مه‌به‌ستى عه‌لى باپیر ئه‌میرى کۆمه‌ڵه.
له‌ناو تۆره‌کانى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووک گرژى و وه‌ڵامدانه‌وه له نێوان سه‌له‌فییه‌کان و کۆمه‌ڵى ئیسلامى ده‌بینرێت، ئه‌وه‌ش به‌هۆى ناوهێنانى ئه‌میرى کۆمه‌ڵ له‌لایه‌ن رابه‌رى سه‌له‌فییه‌کان له وتارى نوێژى هه‌ینى له‌سه‌ر بابه‌تى "زه‌کات و سه‌رفتره"، عه‌لى باپیر به گاڵته‌پێکردنه‌وه وتبوى که "سه‌رفتره به گه‌نم جۆ نادرێت" و ده‌بێت به‌پێى سه‌رده‌مه‌که بێت، چونکه "دنیا گۆڕدراوه"، عه‌بدولـله‌تیف سه‌له‌فیش ئه‌وه‌ى پێ قبوڵ نه‌کراوه و پێى وایه که ده‌بێت هه‌ر به‌وجۆره بێت که له ئیسلامدا هه‌بووه.
له‌سه‌ر وته‌کانى عه‌بدولـله‌تیف، شه‌ریف عه‌لى باپیر، کوڕى ئه‌میرى کۆمه‌ڵى ئیسلامى رونکرنه‌وه‌یه‌کى بڵاوکردوه‌ته‌وه و به رابه‌رى سه‌له‌فییه‌کان ده‌ڵێت " مامۆستا عه‌لى باپیر سه‌رقاڵى نوسینى ته‌فسیر و کتێب و وه‌رگرتنى مافى خه‌ڵک و سوڵح و ده‌یان پڕۆژه‌و به‌رنامه‌ى تریه‌تی، ناپڕژێته سه‌ر ئه‌و ورده باسانه."
کوڕه‌که‌ى ئه‌میرى کۆمه‌ڵ نوسیویه‌تى "مه‌دخه‌لییه‌کانى کوردستان گڵۆڵه‌یان له لێژیه‌و خه‌ڵک له سیاسه‌ت و مه‌نھه‌جیان تێگه‌یشتووه، زۆرێک له گه‌نجه کاڵ-فامه سه‌له‌فی-ناوه‌کان به‌ربونه‌ته گیانى برا مسوڵمانه‌کانیان، ئیسلامییه‌کان زۆر له‌گه‌ڵتان به ویژدان و به‌سه‌برن، له بازنه‌ى شه‌ڕواڵ کورتکردنه‌وه‌و سیواک و ته‌کفیرکردن وه‌رنه ده‌ر و خزمه‌تێکى مسوڵمانانه‌ى خه‌ڵکى بکه‌ن له‌جیاتى شتى گچکه‌ڵه‌و باسى وه‌ھمی."
بۆ ڕه‌وانه‌وه‌ى ئه‌و گرژییه، عه‌بدولـله‌تیف ئه‌حمه‌د، رابه‌رى سه‌له‌فییه‌کان له‌نامه‌یه‌کدا ته‌حه‌داى ناردوه بۆ عه‌لى باپیر، ئه‌میرى کۆمه‌ڵى ئیسلامى و داواى ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى ڕاسته‌وخۆى ته‌له‌فزیۆنى لێ ده‌کات و که له‌سه‌ر هه‌ردوو که‌ناڵى په‌یام و ئامۆژگارى په‌خش بکرێت و ده‌ڵێت " بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و کێشه‌یه‌ى نێوانمان -که کێشه‌ى شه‌خسى نییه- به لاڕێدا نه‌برێت و نه‌کرێته منداڵ بازاڕی، ئه‌وه با خۆم وخۆت دابنیشین وگفتوگۆیه‌کى کراوه‌و ئاشکرا بکه‌ین".
ده‌قى وه‌ڵامى شه‌ریف عه‌لى باپیر:
(وه‌ڵامێک بۆ وتاره‌که‌ى مامۆستا عبداللگیف، سه‌رۆکى حیزبى مه‌دخه‌لییه‌کانى کوردستان)
ڕێک پێچه‌وانه‌ى فه‌رمایشته‌که‌ى خواى په‌روه‌ردگار، سه‌له‌فی-ناوه‌کان له‌سه‌ر عه‌لمانییه‌کان نه‌رمونیان و کڕ، بۆ مسوڵمانان بونه‌ته گونده‌و ڕێگر. سه‌باره‌ت به وتارى جومعه‌ى مامۆستا عبداللگیف که ته‌رخانى کردبو بۆ باسکردن و بێویژدانانه‌و به‌بێ زانیارى هه‌ڵکوتانه سه‌ر مامۆستا عه‌لى باپیر له‌سه‌ر ئه‌و ڤیدیۆیه‌ى که باسى (زه‌کاتى فیتڕ) ده‌کات - سه‌ره‌تا به‌پێویستى ده‌زانم بڵێم مامۆستا عه‌لى باپیر سه‌رقاڵى نوسینى ته‌فسیر و کتێب و وه‌رگرتنى مافى خه‌ڵک و سوڵح و ده‌یان پڕۆژه‌و به‌رنامه‌ى تریه‌تی، ناپڕژێته سه‌ر ئه‌و ورده باسانه، ئه‌منیش ھه‌ندێ له برایان داوایانلێکردم ڕونکردنه‌وه‌یه‌ک بده‌م.
جه‌نابى مامۆستا عبداللگیف، بابم واى فێرکردووم به حه‌قى هه‌مو که‌سێک بڵێم حه‌ق و به‌رده‌وام به ویژدان بم له هه‌ڵسه‌نگاندندا - ئه‌گه‌ر ڕه‌خنه‌یه‌کى مه‌عقول و دروستت پێ له مامۆستا عه‌لى باپیر بگیرێ، خۆم یه‌که‌م که‌س ده‌بم ده‌ستخۆشیت لێده‌که‌م. به‌ڵام له‌کوێى ئیسلامدا ھاتووه وتارى جومعه به‌کاربێنى بۆ مه‌رامى شه‌خسى خۆت و ھێرش کردنه سه‌ر مسوڵمانان؟ چه‌ند جارێک ته‌ماشاى وتاره‌که‌ى جه‌نابتم کرد، ئه‌و شتانه‌ى باسى ده‌که‌ى سه‌باره‌ت به قسه‌کانى مامۆستا عه‌لى باپیر به هه‌ڵه باسیان ده‌که‌ی، هیچیان وه‌ک خۆیان نه‌بون، جا قوربان گیان، له‌و هه‌زارو یه‌ک باسوخواسه‌ى هه‌ن له دزین و گه‌نده‌ڵیى و کوشتار و ناداگه‌رییه‌ى کوردستان، هیچ نه‌مابو وتارى له‌سه‌ر بده‌ى ئه‌و سێ چوار قسه حه‌کیمانه‌ى مامۆستا عه‌لى نه‌بێ که ئه‌ویش به نه‌قڵێکى هه‌ڵه‌وه باست کردن؟
بۆ نمونه: له‌کۆى ئه‌و سه‌ت و چه‌ند کتێب و هه‌زاران وتاره‌ى مامۆستا عه‌لى باپیر که به‌رده‌سته، بینیوته‌و بیستووته مامۆستا عه‌لى باپیر بڵێ شوێنى من بکه‌ون و شوێن سه‌حابه مه‌که‌ون؟ یان له کوێدا مامۆستا گاڵته به حه‌دیس ده‌کات؟ به مامۆستا عه‌لى ده‌ڵێى "بانگخوازێکى گومڕا" ھه‌ست ناکه‌ى ده‌ربڕینه‌کانت نادروست و نه‌شیاون قوربان؟ ئه‌مجا قسه‌ى مامۆستا عه‌لى له‌سه‌ر پرسیارى که‌سه‌که بو، وه پێکه‌نینى به‌و جۆره تێگه‌یشتنه ھه‌ڵه‌یه ھات له‌و حه‌دیسه، نه‌ک به حه‌دیسه‌که پێکه‌نیبێ! ئه‌و شتانه‌ى باست کردن به‌هه‌ڵه نه‌قڵت ده‌کردن، با سه‌رنج هه‌بونمان له‌سه‌ر یه‌کدى نابێ وامان لێبکات بێ ویژدان و بیرته‌سک بین!
ده‌قى قسه‌که‌ى مامۆستا عه‌لى باپیر ئه‌وه‌یه که له ئه‌وروپا هه‌ندێک خه‌ڵک پرسیاریان لێکردووه ده‌رباره‌ى (زه‌کاتى فیتڕ). باباى پرسیارکار گوتوویه‌تى ''ئایه زه‌کاتى فیتێ به‌س ده‌بێ گه‌نم و ئارد و مێوژ بێ؟ چونکه ئه‌گه‌ر ئێمه ئه‌وانه ببه‌خشین که‌س سودى لێ نابینێ و ده‌بێ به‌له‌دیه بێ بۆ خه‌ڵکى فڕێ‌دا چونکه ئاشیشى لێ نیه بۆى له ئاشێ کات، ئه‌وانه (خه‌ڵکانى بیرته‌سک) ئێمه‌یان عاسێ کردووه.'' مامۆستاش له وه‌ڵامدا گوتوویه‌تی: (ئه‌بو حه‌نیفه‌و زۆربه‌ى شه‌رعزانان (خوا لێیان ڕ‌ازى بێ) فه‌رمویانه چ شتێک بۆ ئه‌و فه‌قیرانه باشه، زه‌کاتى فیتێ دروسته بدرێ، له ئێستادا پاره بۆ خه‌ڵکى خواردنى پێ ده‌کڕن، به‌رگى پێ ده‌کڕن، ئه‌وه‌یان بۆ ئێستا باشتره، ئه‌وانه‌ى که‌وا ده‌ڵێن له زه‌مه‌نى خۆیاندا ناژین و له دین حاڵى نه‌بون)
مه‌دخه‌لییه‌کانى کوردستان گڵۆڵه‌یان له لێژیه‌و خه‌ڵک له سیاسه‌ت و مه‌نھه‌جیان تێگه‌یشتووه، ده‌یانه‌وێ به‌و ھێرشکردنه ناحه‌قانه بۆ سه‌ر سه‌رکرده ئیسلامییه‌کان، به‌رگرى له‌خۆیان بکه‌ن. زۆرێک له گه‌نجه کاڵ-فامه سه‌له‌فی-ناوه‌کان به‌ربونه‌ته گیانى برا مسوڵمانه‌کانیان، وه‌ک بڵێى ئیشیان نه‌بێ قسه‌هه‌ڵبه‌ستن و قسه‌گوتن نه‌بێ بۆ مسوڵمانان، هه‌موشى له‌سه‌ر بنه‌ماى هه‌ڵه لێ حاڵى کران و ڕقێکى بێ بنه‌ما. ناکرێ له دووره‌وه سه‌نگه‌ر له مسوڵمانان بگرن که به‌س خۆتانى پێ ناشرین ده‌که‌ن. له‌کۆتاییدا ده‌ڵێم ئیسلامییه‌کان زۆر له‌گه‌ڵتان به ویژدان و به‌سه‌برن، زۆر وه‌زعتان به‌سه‌ر ھاتووه، ئیسلامییه‌کان له‌جیاتى سه‌نگه‌ر لێگرتن به‌رگریان لێ کردوون. که‌مێک دڵ و مێشکتان بکه‌نه‌وه، له بازنه‌ى شه‌ڕواڵ کورتکردنه‌وه‌و سیواک و ته‌کفیرکردن وه‌رنه ده‌ر و خزمه‌تێکى مسوڵمانانه‌ى خه‌ڵکى بکه‌ن له‌جیاتى شتى گچکه‌ڵه‌و باسى وه‌ھمی.
-
وێڕاى رێز‌و خۆشه‌ویستیم
شه‌ریف عه‌لى باپیر
ده‌قى په‌یامى عه‌بدولـله‌تیف سه‌له‌فى بۆ ئه‌میرى کۆمه‌ڵ:
په‌یامێک بۆ ئه‌میرى کۆمه‌ڵى ئیسلامی
السلام علیکم ورحمه الله:
براکه‌م هه‌رچه‌نده خه‌ڵک سه‌رقاڵى کۆمه‌ڵێک کێشه‌و گرفته وه‌ک موچه‌و ڤایرۆسى کۆڕۆنا، به‌ڵام تۆ مه‌شغوڵت کردن به هێرش کردنه سه‌ر سه‌له‌فیه‌کان له جیاتى عه‌لمانیه‌کان و (خاوه‌ن قه‌سره‌کان)!، وه منیش ته‌نها وه‌ڵامێکى کورتى هه‌ندێک له‌قسه‌کانتم دایه‌وه به‌رامبه‌ر سوننه‌ت و سه‌له‌فیه‌ت، جا بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و کێشه‌یه‌ى نێوانمان -که کێشه‌ى شه‌خسى نییه- به لاڕێدا نه‌برێت و نه‌کرێته منداڵ بازاڕى به‌هۆى ده‌ست تێوه‌ردانى کوڕه‌که‌ت و هاوشێوه‌کانى وه خۆ تێ هه‌ڵقورتاندنى بێ دینه‌کان، ئه‌وه با خۆم وخۆت دابنیشین وگفتوگۆیه‌کى کراوه‌و ئاشکرا بکه‌ین له‌سه‌ر ئه‌و قسانه‌ى کردتن له‌م باره‌یه‌وه، وه ڕاسته‌وخۆش له که‌ناڵى ئامۆژگارى و په‌یام په‌خش بکرێت.
د. عبداللگیف أحمد
