ئه‌و که‌سه‌ى شوێنى قاسم سوله‌یمانیى بۆ ئه‌مریکا دیاریکرد ئێران له‌سێداره‌ى ده‌دات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
دادگاى ئێران سزاى له‌سێداره‌دانى بۆ سه‌ید (مه‌حمود موسه‌وى مه‌جد)، ده‌رکرد که له‌لایه‌ن به‌رپرسانى تارانه‌وه تۆمه‌تبار کراوه به‌کارى سیخوڕکردن بۆ ده‌زگاى هه‌واڵگریى ئه‌مریکا و دیاریکردنى شوێنى قاسم سوله‌یمانى.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 9ى حوزه‌یرانى 2020 غولام حسێن ئیسماعیلی، وته‌بێژ به‌ناوى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ریى ئێران له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا راگه‌یاند:"سه‌ید مه‌حمود موسه‌وى مه‌جد کارى بۆ هه‌ردوو ده‌زگاى هه‌واڵگریى سى ئاى ئه‌ى ئه‌مریکا و ده‌زگاى هه‌وڵگریى ئیسرائیل (موساد) کردووه".
هه‌روه‌ها ئیسماعیلى راشیگه‌یاند:"موسه‌وى له به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنى پاره و دۆلارى ئه‌مریکی، زانیاریى له‌سه‌ر ده‌زگا ئه‌منییه‌کان و هێزه چه‌کداره‌کانى ئێران به‌تایبه‌ت فه‌یله‌قى قودس داوه به ئه‌مریکا".
سوپاى پاسدارانى ئێران له‌دواى ده‌رکردنى بڕیاره‌که‌ى دادگا بۆ له‌سێداره‌دانى موسه‌وی، وێنه‌یه‌کى ئه‌و "سیخوڕه‌یان" بڵاوکردوه‌ته‌وه که له‌گه‌ڵ حسێن هه‌مه‌دانی، فه‌رمانده‌ى هێزه‌کانى ئێران له سوریا گرتوویه‌تی، وێنه‌که‌ش پێش ئه‌وه‌یه که هه‌مه‌دانى له ساڵى 2015 له شارى حه‌له‌بى سوریا بکوژرێت.
ئێران لیژنه‌یه‌کى بۆ لێکۆڵینه‌وه له کوشتنى قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌قى قودس پێکهێنا و لیژنه‌که موسه‌ویى تۆمه‌تبار کردووه به‌وه‌ى شوێنى سوله‌یمانیى بۆ ده‌زگاى هه‌واڵگریى سى ئاى ئه‌ى ئه‌مریکا دیارى کردووه.
ئه‌مه‌ریکا له بۆردومانێکدا له نیوه‌شه‌ودا قاسم سوله‌یمانى و ئه‌بو مه‌هدى موهه‌ندیس فه‌رمانده‌ى حه‌شدى شه‌عبى کوژران و پنتاگۆن وه‌ک ئاماژه‌یه‌ک بۆ وه‌ڵامه‌کانى بۆ هێرشه‌کانى ئێران بۆسه‌ر پێگه سه‌ربازییه‌کانى له‌عێراق ئه‌نجامیداوه.
