لەچەمچەماڵ 10 تووشبووی نوێی کۆرۆنا دەستنیشانکران

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ ئەمڕۆ تووشبوونی 10 کەسی دیکەی بە پەتای کۆرۆنا لە سنووری قەزاکەی راگەیاند.

بەپێی راگەیەندراوێکی دکتۆر فەرهاد محەمەد، بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ؛ تووشبووەکان پێکدێن لە پێنج پیاو، دوو ژن، کچێک و دوو منداڵ کە تەمەنیان لەنێوان چوار بۆ 64 ساڵە، حەوتیان بەرکەوتووی تووشبووی پێشوون و دوو کەسیان نیشانەکانی نەخۆشییەکەیان هەیە.

 

دەقی راگەیەنراوەکە:

لەبەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسنوری قەزای چەمچەماڵ، دە تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا COVID-19 تۆمارکرا ، کە پێنج تووشبوویان پیاون تەمەنیان (٦٤ و ٤٧ و ٣٤ و ٣١ و ٢٠)ساڵە و دوو ئافرەت تەمەن (٣٢ و ٢٤) ساڵە و کچێکی گەنج تەمەن (٢٢) ساڵە و دوومنداڵی تەمەن (٨ و ٤) ساڵە وسەرجەمیان دانیشتووی ناو قەزای چەمچەماڵن و حەوت تووشبوویان بەرکەوتووی تووشبووەکانی پێشووترن و دوو کەسیان نیشانەکانی ڤایرۆسەکەیان تێدایە، لە ئێستادا لە مەڵبەندی ئاسودەی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ تایبەت بەکۆرۆنا لە ژێر چاودێریدان.

دکتۆر فەرهاد محەمەد مستەفا

بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ

سێ شەممە 9/6/2020

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار