کۆرۆنا؛ گه‌شته ئاسمانییه‌کانى راگرت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ده‌سه‌ڵاتى فڕۆکه‌وانى شارستانى عێراقى به‌هۆى زۆربونى بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا جارێکى دیکه ماوه‌ى ڕاگرتنى گه‌شته ئاسمانییه‌کانى تـــــا کاتێکى نادیار درێژکرده‌وه و فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانیش ده‌ڵێت:" بڕیاره‌که گه‌شتى فڕۆکه‌کانى مانگى سور و سه‌ربازى و یارمه‌تییه ته‌ندروستییه‌کان ناگرێته‌وه".
له ئاگادارى نامه‌یه‌کدا ده‌سه‌ڵاتى فڕۆکه‌وانى شارستانى عێراقى که ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6ى حوزه‌یرانى 2020 بڵاویکردووه‌ته‌وه بڕیارى ماوه‌ى ڕاگرتنى گه‌شته ئاسمانى یه‌کان له سه‌رجه‌م فڕۆکه‌خانه‌کانى عێراق تـــــا کاتێکى نـــادیـــار ڕاگه‌یاند" تــــا ئاگادارکردنه‌وه‌یه‌کى تر".
له‌وباره‌یه‌وه فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى روونکردنه‌وه‌یه‌کى بڵاوکردووه‌ته‌وه که" بڕیاره‌که گه‌شتى فڕۆکه‌کانى مانگى سور و سه‌ربازى و یارمه‌تى یه ته‌ندروستییه‌کان و فریاگوزارییه‌کان و بارهه‌ڵگر(کارگۆ) ناگرێته‌وه".
ده‌رچوواندنى بڕیاره‌که‌ى ده‌سه‌ڵاتى فڕۆکه‌وانى شارستانى عێراقى مه‌ترسیدارى بارودۆخى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنایه که ئه‌مه‌ش له‌چوارچێوه‌ى به‌رگیرى کردنه له ڤایرۆسه‌که.لێکه‌وته‌وه
