شاناز حه‌سه‌ن پزیشكانی نیشته‌جێى خولاو و دێرین لە سنووری پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و راپەڕین نەخۆشخانەكانیان بەجێهشت و رایانگه‌یاند تا موچه وه‌رنه‌گرن ناچنه سه‌ر ده‌وامه‌کانیان. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6ی حوزه‌یرانی 2020، ژماره‌یه‌ك له پزیشكی نه‌خۆشخانه‌كانی سنوری پارێزگای هه‌ولێر و سلێمانی، نەخۆشخانەکانیان جێهێشت‌و بایکۆتیان راگەیاند، ئه‌و پزیشكانه داوادەکەن موچەکانیان لەکاتی خۆیدا پێبدرێت. یاد زانا ، پزیشکى نیشته‌جێى خولاو له‌سلێمانى، له لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت" ئێمه وه‌ک پزیشکانى سنورى پارێزگاى سلێمانى، به‌هه‌مومانه مانمان گرتووه، کێشه‌که ئه‌وه‌یه ئێمه به‌رکه‌وته‌ى یه‌که‌مى کۆرۆناین و ده‌وامیشمان هیچ که‌منه‌کراوه‌ته‌وه و وه‌ک فه‌رمانبه‌رانى تر و له‌کاتێکیشدا موچه وه‌رنه‌گرین ئه‌مه یه‌کسانى نییه". ئه‌م پزیشکه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌کرد" ئێمه وه‌ک پزیشکه تازه دامه‌زراوه‌کان له‌مانگى 12وه کارده‌که‌ین، تائێستا دوو موچه‌مان وه‌رگرتووه، بۆیه له‌ئێستادا بریارمان داوه ئێمه 30 رۆژ کارده‌که‌ین دواى وه‌رگرتنى موچه ده‌بێت موچه وه‌ربگرین، وانه‌بێت مانده‌گرین تا موچه‌کانمان وه‌رده‌گرین ، چونکه ئێمه ژیانى خۆمان و که‌سوکارمان ده‌خه‌ینه مه‌ترسیه‌وه بۆ ئیشێک که موچه وه‌رنه‌گرین بۆ بیکه‌ین". لە سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و راپەڕین زیاتر لە 1000 پزیشكی نیشتەجێ هەن. شەوی رابردوو پزیشکانی سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەیان بەوە کردووە، "بڕیارماندا لە رۆژی شەممە 6-6-2020 تەواوی نەخۆشخانە و مەڵبەند و بنکەتەندروستییەکان بە شوێنە فریاگوزاری و ساردەکانەوە چۆڵدەکەین. بەرپرسیاری روودانی هەر دۆخێکی نەخوازراویش لە ئەستۆی حکومەتە". محه‌مه‌د ئازاد، پزیشکى نیشته‌جێى دێرین له نه‌خۆشخانه‌ى گشتى که‌لار، له لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت" ئێمه داواى مافێکى زۆر زۆر سه‌ره‌کى خۆمان ده‌که‌ین، به‌تایبه‌ت له‌م بارودۆخه‌دا به‌رده‌وام ده‌وام ده‌که‌ین، و زۆر ماندوو ده‌بین، به‌رده‌وام کارده‌که‌ین، بۆیه به‌بێ موچه‌ش زۆر زۆر بێزار ده‌بین". به‌خه‌مێکى زۆره‌وه ئه‌م پزیشکه‌ى باسى له هاورێیه‌کى پزیشکى کرد‌و وتى" به‌داخه‌وه له‌م وڵاته‌دا پزیشکى هاورێم هه‌یه ژن و ماڵ و منداڵى هه‌یه دینارى پێنیه، جا له‌وڵاتێکدا دکتۆر پاره‌ى پێنه‌بێت ده‌بێت کارمه‌ند ، ئه‌وانه‌ى له‌ماڵه‌وه‌ن و بروانامه‌یان نیه ئه‌بێت چۆن بژین و بارودۆخیان چۆن بێت".چیبکات، فه‌رمانبه‌رانى تر چیبکه‌ن". ئه‌م پزیشکه جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه" له‌که‌لاردا ئه‌مرۆ هه‌موو نه‌خۆشخانه‌کان ده‌وامیان راگرتووه و تا موچه وه‌رنه‌گرن ده‌وام ناکه‌ن بەرپرسیاری روودانی هەر دۆخێکی نەخوازراویش لە ئەستۆی حکومەتە". بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت، حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی دابەشنەکردووە. لەبارەی هەنگاوی دووەمی ئەو پزیشکانە لە ئەگەری دابەشنەکردنی مووچە، دکتۆر هاوژیر گوتی "تاوەکو مووچەمان پێنەدەن ناچینەوە دەوام، جا ئەگەر دوو تا سێ هەفتەی دیکەش بخایێنێت". مانگرتن و دەوامنەکردنی ئەو پزیشکانە لەکاتێکدایە دوو هەفتەیە تووشبوون و گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی خێرا رووی لە زیادبوون کردووە
شاناز حه‌سه‌ن ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کێتى له په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند کۆبونه‌وه‌که‌ى ئه‌مرۆ بۆ ته‌واوکردنى کابینه وزاریه‌که‌ى مسته‌فا کازمیه و ده‌ڵێت " ده‌بێت شاندى هه‌رێم ئه‌م هه‌فته‌یه بێنه‌وه به‌غدا چونکه کاته‌که خه‌ریکه ته‌واو ده‌بێت". ئه‌مڕۆ كاتژمێر 1:00ی پاشنیوه‌ڕۆ په‌رله‌مانی عێراق كۆده‌بێته‌وه و به‌پێی كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له‌سه‌ره‌تادا ده‌نگ له‌سه‌ر ته‌واوكردنی كابینه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌درێت. شیروان میرزا، ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کێتى له لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" کۆبونه‌وه‌که‌ى ئه‌مرۆ بۆ ته‌واوکردنى کابینه وزاریه‌که‌ى مسته‌فا کازمیه و له بڕگه‌ی یه‌كه‌مدا ده‌نگ له‌سه‌ر حه‌وت كاندیدی وه‌زاری پێكھاته‌ی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی ده‌درێت ". به‌پێی كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه له بڕگه‌ی یه‌كه‌مدا ده‌نگ له‌سه‌ر حه‌وت كاندیدی وه‌زاری پێكھاته‌ی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی ده‌درێت. ھه‌ر له كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی راپۆرتی لیژنه‌ی قه‌یرانی په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و راپۆرتی لیژنه‌ی دارایی‌ش له‌باره‌ی دۆخی ئابوری ده‌كرێت. ئه‌ندامه‌که‌ى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد " ته‌وه‌رى دووه‌م و سێیه‌م کۆبونه‌وه‌که گفتوگۆ له‌باره‌ی راپۆرتی لیژنه‌ی قه‌یرانی په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و راپۆرتی لیژنه‌ی دارایی‌ش له‌باره‌ی دۆخی ئابوری ده‌كرێت". به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌مه‌ش ناوی كاندیدی وه‌زاره‌ته‌كانه كه بڕیاره ئه‌مڕۆ ده‌نگیان پێبدرێت "حاكم سالار بۆ وه‌زاره‌تی داد، فوئاد حسێن بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه، محه‌مه‌د كه‌ریم بۆ وه‌زیری كشتوكاڵ، ئیڤان فایه‌ق بۆ كۆچ و كۆچبه‌ران، ئیحسان عه‌بدولجه‌بار بۆ وه‌زیری نه‌وت، حه‌سه‌ن نازم بۆ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و عه‌لا ئه‌لجبوری بۆ وه‌زیری بازرگانی". شیروان میرزا وتیشى" له کۆبونه‌وه‌ى پێشووترى په‌رله‌مانى عێراقدا خوێندنه‌وه‌ى یه‌که‌م بۆ چۆنیه‌تى به یاسایکردنى قه‌زرکردنى حکومه‌ت کرا له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ى وڵات‌دا". له‌دواى ناردنى 400ملیار دینار له‌لایه‌ن مسته‌فا کازمى، سه‌رۆکوه‌زیرانى نوێى عێراق، بۆ هه‌رێم، ماوه‌ى 30رۆژى داناوه بۆ رێککه‌وتن له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا. به‌و پێیه ماوه‌ى 30 رۆژه به‌ره‌و کۆتایى ده‌ڕوات، و ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق وتى" ده‌بێت له‌م هه‌فته‌یه‌دا وه‌فدى هه‌رێم بێنه به‌غدا چونکه کاته‌که زۆرى نه‌ماوه ده‌بێت پێش ته‌واوبونى ماوه‌ى30 رۆژه‌که رێککه‌ون". ماوه‌ى رابردوو وه‌فدێکى حکومه‌تى هه‌رێم به‌سه‌رۆکایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم دوو جار سه‌ردانى به‌غدایان کردووه بۆ چاره‌سه‌رى پرسى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم به‌بێ هیچ رێککه‌وتنێک گه‌رانه‌وه.
هاوڵاتى سەرۆکی بەرازیل رێکخراوی تەندروستی جیهانی بە "رێکخراوێکی سیاسیی لایەنگیر" ناودەبات و هەڕەشەی کشاندنەوەی وڵاتەکەی لەو دامەزراوەیەی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات هۆشدارى ده‌داته به‌رپرسانى هاوکارییه داراییه‌کانى لێده‌گرێته‌وه. لەسەر راگرتنی تاقیکردنەوەی دەرمانی هایدرۆکسیکلۆرۆکوێن لەسەر تووشبووانی کۆرۆنا، بۆڵسۆنارۆ رەخنە لە رێکخراوی تەندروستی جیهانی دەگرێت و پێیوایە، دەرمانەکە کاریگەری باشی لە چارەسەرکردنی تووشبووانی کۆرۆنا هەیە و دەبێت بۆ ئەو مەبەستە بەکاربهێندرێت. بەشی تاقیگەیی زانکۆی ئۆکسفۆرد لە نوێترین تووێژینەوەیاندا کە لەسەر 11 هەزار تووشبوو لە 175 نەخۆشخانەی جیاواز ئەنجامیانداوە، دەڵێن، هایدرۆکسیکلۆرۆکوین "هیچ سوودی" بۆ تووشبووانی کۆرۆنا نییە. هەروەها سەرۆکی بەرازیل ئاماژە بەوەشدەکات کە وڵاتەکەی بەردەوامدەبێت لە بەکارهێنانی ئەو دەرمانە دژە مەلاریایە بۆ چارەسەرکردنی کۆرۆنا، ئەمە وێڕای ئەوەی کە لە لایەنی زانستیەوە سەلمێندراوە کە جگە لە کاریگەریی نەرێنی، هیچ سوودێکی بۆ تووشبووانی کۆرۆنا نییە. پێشتر رێکخراوی تەندروستی جیهانی بەهۆی نەبوونی بەڵگەی زانستی پێویست لەسەر سوودی دەرمانەکە، تاقیکردنەوەکانی راگرت، بەڵام هەفتەی رابردوو، دووبارە دەستی بە تاقیکردنەوەکانی کردەوە. بۆڵسۆنارۆ بە رۆژنامەڤانانی وت "من پێتاندەڵێم، ئەمریکا لە رێکخراوەکە چووەتە دەرەوە، ئێمەش لێکۆڵینەوە دەکەین، یان ئەوەی رێکخراوی تەندروستی جیهانی بەبێ لایەنگیریی ئایدیۆلۆژی کاردەکات، یان ئەوەی ئێمەش جێیدەهێڵین".
هاوڵاتى سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا تیمێكی وه‌زاری بۆ پێداچوونه‌وه له پارێزگاكان بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی رابسپێرێت. نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه سه‌رۆك وه‌زیران تیمێكی وه‌زاری به سه‌رۆكایه‌تی عوسمان غانمی وه‌زیری ناوخۆ و ئه‌ندامێتی ژماره‌یه‌ك وه‌زیر و شاره‌زایان راسپارد بۆ پێداچوونه‌وه به رۆڵی پارێزگاره‌كان و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كانی پارێزگاكان. به‌گوێره‌ی راسپاردنه‌كه‌ی كازمی، ئه‌ركی تیمه‌كه دیاریكردنی هۆكاره‌كانی كه‌مته‌رخه‌می له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری به هاوڵاتیان و پێداچوونه‌وه به رۆڵی پارێزگاره‌كان و فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كانه له پارێزگاكان و گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی توند بۆ دیاریكردنی ئه‌و شوێنانه‌ی گه‌نده‌ڵییان تێداده‌كرێت و رووبه‌ڕوویان ده‌بێت. نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی مسته‌فا كازمی راشیگه‌یاند كه تیمه وه‌زارییه‌كه هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كانی په‌رله‌مان و رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان و سه‌ندیكاكانی پارێزگاكان ده‌كات و راپۆرتی كۆتایی و راسپارده‌كانی بۆ سه‌رۆك وه‌زیر به‌رزده‌كاته‌وه.
هاوڵاتى ناڕه‌زاییه‌كان له‌سه‌ر كوشتنی هاوڵاتییه ره‌شپێسته‌كه‌ی ئه‌مریكا گه‌یشته مه‌كسیك و باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا به بۆمبی مۆلۆتۆڤ و مه‌وادی سوتێنه‌ر هێرشیكرایه‌سه‌ری. له شه‌قامێكی مه‌كسیكۆ ستی، پایته‌ختی مه‌كسیك ده‌یان گه‌نجی ده‌مامكدار له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و په‌رژینه‌ی به‌ده‌وری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا دانراوه بۆمبی مۆلۆتۆڤ و مه‌وادی سوتێنه‌ریان گرته باڵیۆزخانه‌كه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه گه‌نجه ده‌مامكداره‌كانی مه‌كسك دا‌واشیان له به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌یان كرد لێپرسینه‌وه له‌و كه‌سانه بكرێت كه بونه‌ته‌هۆی كوژرانی كرێكارێكی بیناسازیی وڵاته‌كه‌یان به‌ناوی جیۆڤانی لۆپێز كه له‌كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركردنیدا له زیندان گیانی له‌ده‌ستداوه. جۆرج فلۆید، پیاوه ره‌شپێسته‌كه‌ی ئه‌مریكا له‌كاتی ده‌ستگیركردنی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه له شاری مینیاپۆلیس، یه‌كێك له پۆلیسه‌كان ئه‌ژنۆی خسته‌سه‌ر ملی تا هه‌ناسه‌ی لێ‌بڕی و گیانی له‌ده‌ستدا، ئه‌وه‌ش ناڕه‌زاییه‌كی گه‌وره‌ی له ئه‌مریكا لێكه‌وته‌وه و پشێوییه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك به‌رفراوان بووه كه دۆناڵد تره‌مپ، هێزه‌كانی سوپای خستوه‌ته ئاماده‌باشییه‌وه.
هاوڵاتى وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی ھەرێمی كوردستان رایگه‌یاند بابەتی كەمكردنەوەی مووچە لە كارنامەی كۆبوونەوەی 3/6/2020ی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان دا نەبووە . لە روونكردنەوەكەی وەزارەتی دارایی ھاتووە: "سەرباری خراپی دۆخی دەروونی و تەندروستی و دارایی و ئابووری، هەندێك کەس و پەیج و سایت و لایەن، یاری و موزایەدە بە هەست و سۆزی ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان بەگشتی و فەرمانبەران و مووچەخۆران بەتایبەتی دەکەن. کە گوایە لە کۆبوونەوەی 3/6/2020 بابەتێکی کۆبوونەوەکە کەمکردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بووە. ئەمە چەواشەکارییە و دوورە لە راستییەوە، بۆ هەموو لایەکی رووندەکەینەوە لە کارنامەی کۆبوونەوەکە بابەتی کەمکردنەوەی مووچەی تێدا نەبووە". وەزارەتی دارایی کارنامەی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی لە 3/6/2020 لەگەڵ روونكردنەوەكە بڵاوكردووەتەوە. ئەمەی خوارەوە دەقی كارنامەی كۆبوونەوەكەیە:.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رایگه‌یاند، تووشبووێکی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ له شاری هه‌ولێر گیانی له‌ده‌ستدا. وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له باره‌ی ورده‌كاری تووشبووه‌كه‌ی بڵاویكردووه‌ته‌وه، تووشبووه‌كه پیاوێكی ته‌مه‌ن 50 ساڵی دانیشتووی کامەرانی سیتی لە شاری ھەولێر، دوای خەواندن لە نەخۆشخانە و مانەوەی له ژێر ئامێری ھەناسەدانی دەستکرد، لە بەشی چاودێری چڕ گیانی لەدەستدا. به‌و پێیه‌ش ژماره‌ی مردووان به كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته 19 كه‌س، ژماره‌ی تووشبووانیش هه‌زار و 15 كه‌سه و ئه‌وانه‌ی چاره‌سه‌ریش كراون، ژماره‌یان 444 كه‌سه.
هاوڵاتى بڕیاره سبه‌ینێ شه‌ممه 6ى حوزه‌یران په‌رله‌مانى عێراق کۆببێته‌وه بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر ته‌واوکردنى کابینه‌که‌ى مسته‌فا کازمى که هه‌ردوو وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌و داد که به‌ر کورد ده‌که‌ون ده‌نگدان بۆ کاندیده‌کانیان ده‌کرێت. له 7ى ئایار په‌رله‌مانى عێراق بۆ متمانه به‌خشین به حکومه‌تى نوێ کۆبوه‌وه، به ده‌نگى زۆرینه‌ى په‌رله‌مانتاران سه‌رۆک وه‌زیران و 15 وه‌زیرى حکومه‌تى نوێ متمانه‌ى په‌رله‌مانیان به ده‌ستهێنا و سێ کاندیدى پۆسته وه‌زارییه‌کانیش ره‌تکرانه‌وه. فوئاد حوسێن کاندیدى پارتى دیموکراتى کوردستانه بۆ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق و حاکم سالار کاندیدى یه‌کێتیی نیشتمانى کوردستانه بۆ پۆستى وه‌زاره‌تى داد. به‌پێى به‌رنامه‌ى کارى دانیشته‌نه‌که‌ى سبه‌ینێى په‌رله‌مان، جگه له ده‌نگدان له‌سه‌ر ته‌واوکردنى کابینه‌که‌ى مسته‌فا کازمی، راپۆرتى شانه‌ى قه‌یرانه‌کان له‌سه‌ر کۆرۆنا و راپۆرتى لیژنه‌ى دارایى که په‌یوه‌سته به دۆخى دارایى تاوتوێ ده‌کرێت.
هاوڵاتى له دوو ئامارى جیاوازدا ته‌نها ئه‌مڕۆ له پارێزگاى سلێمانى 127 تووشبووى کۆرۆناى تۆمارکردووه. نیوه‌رۆى ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى رایگه‌یاند که 84 تووشبوو ته‌نها له پارێ.گاى سلێمانیدا تۆمار کراوه هاوکات، ئه‌مشه‌و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاندووه که 43 که‌سى دیکه له پارێزگاى سلێمانى تووشى کۆرۆنابوون. 43 تووشبووه‌که 28 پیاو و 13 ئافره‌ت و کچێک و کوڕێکى گه‌نج. چوار تووشبوو به‌رکه‌تووى تووشبووانى پێشوون و تووشبووانى دیکه ھه‌موویان نیشانه‌ى نه‌خۆشیان هه‌یه. که به‌م شێوه‌یه‌ن: 2 تووشبوو دانیشتووى ناحیه‌ى بازیان 2 تووشبوو دانیشتووى ھه‌ڵه‌بجه‌ى تازه 1 تووشبوو دانیشتووى وارماوه 1 تووشبوو دانیشتووى ناحیه‌ى چوارتا 1 تووشبوو دانیشتووى قه‌زاى سه‌یدسادق 36 دانیشتووى ناو شارى سلێمانی
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان تووشبوونى 29 که‌سى دیکه‌ى به ڤایرۆسى کۆرۆنا راگه‌یاند. ئه‌مشه‌و هه‌ینى 5ى حوزه‌یرانى 2020 له راگه‌یه‌ندراه‌که‌دا هاتووه که تووشبووه‌کان پَکهاتوون له 5 پیاو و 9 ژن و 3 کچ، 12 منداڵ که سه‌رجه‌میان دانیشتووى ناو شارى هه‌ولێرن. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو که دووان له تووشبووه‌کان نیشانه‌ى نه‌خۆشیه‌که‌یان ھه‌یه و ئه‌وانى تر به‌رکه‌وتووى تووشبووانى پێشوون.
هاوڵاتى بۆ یه‌که‌مجار وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى عێراق تۆمارکردنی هه‌زارو شه‌ش حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێی راگه‌یاند و تائێستا 285یش گیانیان له‌ده‌ستداوه. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 5ى حوزه‌یرانى 2020 وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى عێراق له راگه‌یه‌ندراوێکدا وتی: "له 24 کاتژمێری رابردوودا هه‌زار و شه‌ش که‌س تووشى ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون". وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که به هه‌مان ماوه‌دا 14 حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدان به ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کراوه نۆ هه‌زار و 642 پشکنین بۆ ده‌ستنیشانکردنى ڤایرۆسه‌که کراوه و تا ئێستا 281 هه‌زار و 901 پشکنین ئه‌نجام دراون. هاوکات، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه تائێستا نۆ هه‌زار و 846 که‌س تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون و له‌و ژماره‌یه چوار هه‌زار و 573 تووشبوو چاک بوونه‌ته‌وه و 285یش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هاوڵاتى پزیشکێکی ئێشکگر له نه‌خۆشخانه‌یه‌کی تایبه‌ت به کۆرۆنا نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی هاوڵاتیان ده‌کات و جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه که بارودۆخه‌که خراپه و به‌ره‌و زۆر خراپتریش ده‌ڕوات. ئه‌و پزیشکه ئێشکگره ده‌ڵێت: "ده‌مه‌وێت پێتان بڵێم که بارودۆخه‌که زۆر زۆر خراپه و به‌ره‌و خراپتریش ئه‌ڕوات". هه‌روه‌ها له نامه‌که‌یدا بۆ هاوڵاتیان ده‌شڵێت: "حاڵه‌ته‌کانی تووشبوون به ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆره له نه‌خۆشخانه، بازاێ و مزگه‌وته‌کان". ئه‌و پزیشکه نووسیویه‌تی: "ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌ى من بینیم ڕێک ئه‌و کۆرۆنایه‌یه که له ئێران و ئیتاڵیا هه‌بوو، گه‌نج، منداڵ، به‌ته‌مه‌ن هه‌مووى ده‌هات". هاوکات باس له‌وه‌ش ده‌کات که "هێنده حاڵیان خراپ بوو، ئه‌پاڕانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى که‌مێک هه‌ناسه توندییه‌که‌یان که‌م بکه‌ینه‌وه و ئۆکسجینیان بۆ دابنرێت". پزیشکه ئێشکگره‌که‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌کی تایبه‌ت به کۆرۆنا دووپاتیده‌کاته‌وه که "کۆرۆنا هه‌یه له‌وه دڵنیابن، دڵنیابن به‌م جۆره بڕوات بارودۆخه‌که به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕوات..تا ده‌کرێت ماسک بکه‌ن، تێکه‌ڵى که‌سى تر مه‌که‌ن، مه‌ترێک تا دوو مه‌تر له خه‌ڵک دوور بوه‌ستن".
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند له 24 کاتژمێرى رابردوودا 105 حاڵه‌تى تووشبوون به کۆرۆنا له هه‌رێم تۆمارکراوه و دوو که‌سیش به ڤایرۆسه‌که گیانیان له‌ده‌ستداوه. وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم له دواین راگه‌یه‌ندراوى خۆیدا بڵاویکرده‌وه، له 24کاتژمێرى رابردوودا له پارێزگاى هه‌ولێر 12 که‌س، پارێزگاى سلێمانى 84 که‌س و پارێزگاى دهۆک شه‌ش پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه سێ که‌س تووشى ڤایرۆسى کۆرۆناى نوێ بوون و دوو هاوڵاتیش له شارى سلێمانى به‌هۆى ڤایرۆسه‌که‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه. ده‌قى راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ژماره ((101)) سه‌باره‌ت به نه‌خۆشى ڤایرۆسى کۆڕۆناى نوێ COVID-19 له هه‌رێمى کوردستان، ڕێکاره‌کان به‌رده‌وامن به‌م شێوه‌یه: ١-که‌ره‌نتین تاوه‌کو ئه‌وڕۆ (١٢٤٣١) هاووڵاتى "ئه‌وانه‌ى که له ده‌ره‌وه‌ى ووڵات گه‌ڕانه‌ته‌وه وه ئه‌وانه‌ى که به‌رکه‌وته‌ى نه‌خۆشه چه‌سپێنراوه‌کان" که‌ڕه‌نتین کراون، له‌ئێستادا ته‌نها (٩٥٩) هاووڵاتى له (٣٤) شوێنى جیاوازى که‌ره‌نتین ماونه‌ته‌وه؛ (١٨٤) له هه‌ولێر، (٦٣) له سلێمانی، (٧١٢) له دهۆک. وه (١١٤٧٢) هاووڵاتى له که‌ره‌نتین ده‌رچوونه و گه‌ڕانه‌وه‌ته ناو خانه‌واده‌کانیان دواى ته‌واو کردنى ماوه‌ى ١٤ رۆژ وه ئه‌نجامدانى پشکنینى تاقیگه‌یى بۆیان وپشتراستکردنه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى که هه‌ڵگرى ئه‌و نه‌خۆشیه نین، له‌گه‌ڵ که‌ڕه‌نتین کردنى ژماره‌یه‌کى تر‌ى هاووڵاتییان له ٢٤ کاتژمێرى ڕابردوودا که کۆى گشتى (٩) هاووڵاتى بوو. ٢-پشکنین له‌ماوه‌ى ٢٤ کاتژمێرى ڕابردوودا؛ (١٧٣٨) پشکنین ئه‌نجام دراوه له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى کوردستان؛ (٧٤٧) هه‌ولێر، (٥٧٠) سلێمانی، (٤٠٠) دهۆک، (١٧) گه‌رمیان،(٤) هه‌ڵه‌بجه. (کۆى گشتى ئه‌و پشکنینانه‌ى که ئه‌نجام دراوه له سه‌ره‌تاى سه‌رهه‌ڵدانى ڤایرۆسى کۆڕۆنا (٨٤٦٦٤) پشکنین بووه). ٣-ده‌ره‌نجامى ٢٤ کاتژمێرى ڕابردوو: (٢) گیان له‌ده‌ستدان، (١٠٥) تووشبووى نوێ تۆمار کرا به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه: • پارێزگاى هه‌ولێر (١٢) پۆزه‌تیڤ: (٥) پیاو و (٤) ئافره‌ت و کچێکى گه‌نج و (٢)منداڵ، ھه‌موویان به‌رکه‌وتووى تووشبووى پێشوون. دانیشتووى گه‌ڕه‌که‌کانى کوێستان، ھه‌ولێرى نوێ، به‌هار، فه‌رمانبه‌ران، باداوه‌ى شارى هه‌ولێر، دوو تووشبوو دانیشتووى ناحیه‌ى خه‌لیفان. • پارێزگاى سلێمانى (٨٤) پۆزه‌تیڤ و (٢) گیان له‌ده‌ستدان: شارى سلێمانى (٧٧) پۆزه‌تیڤ: (٤٠) پیاو و (٢٥) ئافره‌ت و (٣) کچى گه‌نج و (٣) کوڕى گه‌نچ و (٦) منداڵ، بیست و یه‌ک تووشبوو به‌رکه‌تووى تووشبووانى پێشوون و په‌نجا و شه‌ش تووشبووه‌که‌ى دیکه نیشانه‌یان هه‌یه، پێنج تووشبوو دانیشتووى قه‌زاى چه‌مچاماڵ، پێنج تووشبوو دانیشتووى قه‌زاى پێنجوین، یه‌ک تووشبوو دانیشتووى کۆمه‌ڵگه‌ى باریکه سه‌ر به ناحیه‌ى عه‌ربه‌ت، شه‌ست و شه‌ش تووشبوو دانیشتووى ناو شارى سلێمانین. ئیداره‌ى گه‌رمیان (٧) پۆزه‌تیڤ : (٣) ئافره‌ت و (٣) پیاو و کچێکى گه‌نج ، ھه‌موویان به‌رکه‌وتووى تووشبووانى پێشوون، دوو تووشبوو دانیشتووى گه‌ڕه‌کى بنگرد له قه‌زاى که‌لار، سێ تووشبوو دانیشتووى گه‌ڕه‌کى شه‌ھیدان قه‌زاى که‌لار، دوو تووشبوو دانیشتووى کوڵه‌جۆ قه‌زاى کفری. • پارێزگاى دهۆک (٦) پۆزه‌تیڤ: (٢) ئافره‌ت و (٤) منداڵ ، یه‌ک تووشبوو به‌شداربووى داوه‌ته‌که‌ى نان خواردن بووه، تووشبووه‌کانى دیکه به‌رکه‌وتووى به‌شداربوونى داوه‌تێکى نان خواردن بوونه، ھه‌موویان دانیشتووى شارى دھۆکن. • پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه (٣) پۆزه‌تیڤ: پیاوێک و ئافره‌تێک و منداڵێک ، پیاوه‌که نیشانه‌ى هه‌یه و ئافره‌ت و منداڵه‌که به‌رکه‌وتووى هه‌مان تووشبووه،هه‌موویان دانیشتووى ناحیه‌ى خۆرماڵن. ٤-ئامارى گشتی کۆى گشتى تووشبووان به ڤایرۆسى کۆڕۆناى نوێ COVID-19 له هه‌رێمى کوردستان (١٠١٥) تووشبوو، له‌نێویاندا (١٨) مردن هه‌یه و (٤٤٤) نه‌خۆش چاکبووه‌ته‌وه، وه ئێستا (٥٥٥) نه‌خۆش له‌ژێر چاودێرى پزیشکى دان، بۆ زانیارى زیاتر سه‌ردانى داشبۆردى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بکه‌ن له‌م لینکه (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/). وێڕاى ده‌ستخۆشى بۆ پزیشکان و کارمه‌ندانى ته‌ندروستى و هه‌موو تیمه‌کانى پزیشکى که له ئه‌رکدان، جارێکى داوا ده‌که‌ین هاووڵاتیان پابه‌ندبن به ڕێنماییه‌کانى ته‌ندروستى و دورکه‌وتنه‌وه له شوێنى قه‌ڵه‌بالغ و دانانى ماسک و ده‌ستکێش، وه له‌کاتى پێویستدا په‌یوه‌ندى بکه‌ن به هێڵى گه‌رمى ژماره (١٢٢). وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ٥ى حوزه‌یران ٢٠٢٠
هاوڵاتى نرخى نه‌وتى خاو له بازاره‌کانى جیهاندا به‌رزبووه‌ته‌وه‌و به‌رمیلێک نه‌وت به 42 دۆلار‌و 14 سه‌نته‌وه مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت ئه‌مڕۆ هه‌ینى 5ى حوزه‌یرانى 2020 نرخى به‌رمیلێک نه‌وتى برێنت بۆ به 42 دۆلار و 14 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت و به‌ڕێژه‌ى له‌سه‌دا 2.4% به‌رزبووته‌وه. هه‌روه‌ها نرخى نه‌وتى خاوى ئه‌مه‌ریکا (تاکساس) به 40 دۆلار‌و 9 سه‌نته‌وه مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى نه‌وتى خاو دواى ئه‌و بڕیاره‌ى وڵاتانى ئۆپێک پڵه‌س دێت که کۆبونه‌وه له‌رێگه‌ى ڤیدیۆ کۆنفرانسه‌وه ئه‌نجام بده‌ن بۆ درێژکردنه‌وه‌ى ماوه‌ى که‌مکردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وت که پێشتر بڕیاریاندا رۆژانه 10 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتى خاو که‌متر به‌رهه‌م بهێنن و هه‌نارده‌ى بازاره‌کانى بکه‌ن. شاره‌زایانى بوارى نه‌وت جه‌ختله‌وه ده‌که‌نه‌وه که نرخى نه‌وتى خاو تا کۆتایى ئه‌م مانگه ده‌گاته 45 بۆ 50 دۆلار ئه‌گه‌ر وڵاتانى ئۆپێک پڵه‌س بڕیارى درێژکردنه‌وه‌ى که‌مکردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وت بۆ دوو مانگى دیکه درێژبکه‌نه‌وه.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق رایگەیاند پاپۆڕێكی بازرگانی ئێرانی له سنووره ئاوییه‌كان كه به‌ڕێوه‌بووه بۆ به‌نده‌ره‌كانی ئوم قه‌سر و كه‌لوپه‌لی بیناسازی ژێر ئاو كه‌وت و تا ئێستا چوار ئه‌ندامی تیمی ده‌ریاوانی رزگار كراون و ته‌رمێكیش ده‌رهێنراوه‌ته‌وه. وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی ، 5حوزه‌یرانى2020 له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگەیاند "شه‌وی رابردوو پاپۆڕێكی بازرگانی ئێرانی به ناوی به‌هبه‌هان له نزیك به‌نده‌ری خۆر عه‌بدوڵا ژێر ئاو كه‌وت". ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ده‌ستبه‌جێ تیمه‌كانیان به‌ره‌و شوێنی رووداوه‌كه چوون بۆ رزگاركردنی تیمی ده‌ریاوانی پاپۆڕه ئێرانییه‌كه. وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی ئێران ده‌ڵێت: "هۆكاری ژێرئاوكه‌وتنی پاپۆڕه‌كه نه‌زانراوه و به‌هۆی بچووكی پاپۆڕه‌كه‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ر جوڵه‌تی ده‌ریاوانی دروست ناكات". راشیگه‌یاند كه پاپۆره‌كه به‌ڕێوه‌بووه بۆ به‌نده‌ره‌كانی ئوم قه‌سر و كه‌لوپه‌لی بیناسازی تێدابووه. وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق ئاشكرایكرد كه تا ئێستا چوار ئه‌ندامی تیمی ده‌ریاوانی پاپۆڕه‌كه رزگاركراون و ته‌رمێكیش ده‌رهێنراوه‌ته‌وه و گه‌ڕان به‌دوای ئه‌وانی تردا به‌رده‌وامه.