له هه‌ولێر پیاوێكی ته‌مه‌ن 50 ساڵ به کۆرۆنا گیانیله‌ده‌ستدا
"ژماره‌ی مردووان به كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته 19 كه‌س"
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رایگه‌یاند، تووشبووێکی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ له شاری هه‌ولێر گیانی له‌ده‌ستدا.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له باره‌ی ورده‌كاری تووشبووه‌كه‌ی بڵاویكردووه‌ته‌وه، تووشبووه‌كه پیاوێكی ته‌مه‌ن 50 ساڵی دانیشتووی کامەرانی سیتی لە شاری ھەولێر، دوای خەواندن لە نەخۆشخانە و مانەوەی له ژێر ئامێری ھەناسەدانی دەستکرد، لە بەشی چاودێری چڕ گیانی لەدەستدا.
به‌و پێیه‌ش ژماره‌ی مردووان به كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته 19 كه‌س، ژماره‌ی تووشبووانیش هه‌زار و 15 كه‌سه و ئه‌وانه‌ی چاره‌سه‌ریش كراون، ژماره‌یان 444 كه‌سه.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار