خۆپیشاندانه‌کان له‌سه‌ر كوشتنی هاوڵاتییه ره‌شپێسته‌كه گه‌یشته باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ناڕه‌زاییه‌كان له‌سه‌ر كوشتنی هاوڵاتییه ره‌شپێسته‌كه‌ی ئه‌مریكا گه‌یشته مه‌كسیك و باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا به بۆمبی مۆلۆتۆڤ و مه‌وادی سوتێنه‌ر هێرشیكرایه‌سه‌ری.
له شه‌قامێكی مه‌كسیكۆ ستی، پایته‌ختی مه‌كسیك ده‌یان گه‌نجی ده‌مامكدار له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و په‌رژینه‌ی به‌ده‌وری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا دانراوه بۆمبی مۆلۆتۆڤ و مه‌وادی سوتێنه‌ریان گرته باڵیۆزخانه‌كه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه گه‌نجه ده‌مامكداره‌كانی مه‌كسك دا‌واشیان له به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌یان كرد لێپرسینه‌وه له‌و كه‌سانه بكرێت كه بونه‌ته‌هۆی كوژرانی كرێكارێكی بیناسازیی وڵاته‌كه‌یان به‌ناوی جیۆڤانی لۆپێز كه له‌كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركردنیدا له زیندان گیانی له‌ده‌ستداوه.
جۆرج فلۆید، پیاوه ره‌شپێسته‌كه‌ی ئه‌مریكا له‌كاتی ده‌ستگیركردنی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه له شاری مینیاپۆلیس، یه‌كێك له پۆلیسه‌كان ئه‌ژنۆی خسته‌سه‌ر ملی تا هه‌ناسه‌ی لێ‌بڕی و گیانی له‌ده‌ستدا، ئه‌وه‌ش ناڕه‌زاییه‌كی گه‌وره‌ی له ئه‌مریكا لێكه‌وته‌وه و پشێوییه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك به‌رفراوان بووه كه دۆناڵد تره‌مپ، هێزه‌كانی سوپای خستوه‌ته ئاماده‌باشییه‌وه.
