ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم: 105 که‌سى دیکه وه‌ک تووشوى کۆرۆنا تۆمارکرا
84 که‌س له سلێمانى و 12 له‌هه‌ولێر و شه‌ش له دهۆک و سێ که‌سى دیکه له‌هه‌ڵه‌بجه تووشبوون

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند له 24 کاتژمێرى رابردوودا 105 حاڵه‌تى تووشبوون به کۆرۆنا له هه‌رێم تۆمارکراوه و دوو که‌سیش به ڤایرۆسه‌که گیانیان له‌ده‌ستداوه.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم له دواین راگه‌یه‌ندراوى خۆیدا بڵاویکرده‌وه، له 24کاتژمێرى رابردوودا له پارێزگاى هه‌ولێر 12 که‌س، پارێزگاى سلێمانى 84 که‌س و پارێزگاى دهۆک شه‌ش پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه سێ که‌س تووشى ڤایرۆسى کۆرۆناى نوێ بوون و دوو هاوڵاتیش له شارى سلێمانى به‌هۆى ڤایرۆسه‌که‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ده‌قى راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان
ژماره ((101))
سه‌باره‌ت به نه‌خۆشى ڤایرۆسى کۆڕۆناى نوێ COVID-19 له هه‌رێمى کوردستان، ڕێکاره‌کان به‌رده‌وامن به‌م شێوه‌یه:
١-که‌ره‌نتین
تاوه‌کو ئه‌وڕۆ (١٢٤٣١) هاووڵاتى "ئه‌وانه‌ى که له ده‌ره‌وه‌ى ووڵات گه‌ڕانه‌ته‌وه وه ئه‌وانه‌ى که به‌رکه‌وته‌ى نه‌خۆشه چه‌سپێنراوه‌کان" که‌ڕه‌نتین کراون، له‌ئێستادا ته‌نها (٩٥٩) هاووڵاتى له (٣٤) شوێنى جیاوازى که‌ره‌نتین ماونه‌ته‌وه؛ (١٨٤) له هه‌ولێر، (٦٣) له سلێمانی، (٧١٢) له دهۆک. وه (١١٤٧٢) هاووڵاتى له که‌ره‌نتین ده‌رچوونه و گه‌ڕانه‌وه‌ته ناو خانه‌واده‌کانیان دواى ته‌واو کردنى ماوه‌ى ١٤ رۆژ وه ئه‌نجامدانى پشکنینى تاقیگه‌یى بۆیان وپشتراستکردنه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى که هه‌ڵگرى ئه‌و نه‌خۆشیه نین، له‌گه‌ڵ که‌ڕه‌نتین کردنى ژماره‌یه‌کى تر‌ى هاووڵاتییان له ٢٤ کاتژمێرى ڕابردوودا که کۆى گشتى (٩) هاووڵاتى بوو.
٢-پشکنین
له‌ماوه‌ى ٢٤ کاتژمێرى ڕابردوودا؛ (١٧٣٨) پشکنین ئه‌نجام دراوه له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى کوردستان؛ (٧٤٧) هه‌ولێر، (٥٧٠) سلێمانی، (٤٠٠) دهۆک، (١٧) گه‌رمیان،(٤) هه‌ڵه‌بجه. (کۆى گشتى ئه‌و پشکنینانه‌ى که ئه‌نجام دراوه له سه‌ره‌تاى سه‌رهه‌ڵدانى ڤایرۆسى کۆڕۆنا (٨٤٦٦٤) پشکنین بووه).
٣-ده‌ره‌نجامى ٢٤ کاتژمێرى ڕابردوو: (٢) گیان له‌ده‌ستدان، (١٠٥) تووشبووى نوێ تۆمار کرا به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه:
• پارێزگاى هه‌ولێر (١٢) پۆزه‌تیڤ:
(٥) پیاو و (٤) ئافره‌ت و کچێکى گه‌نج و (٢)منداڵ، ھه‌موویان به‌رکه‌وتووى تووشبووى پێشوون.
دانیشتووى گه‌ڕه‌که‌کانى کوێستان، ھه‌ولێرى نوێ، به‌هار، فه‌رمانبه‌ران، باداوه‌ى شارى هه‌ولێر، دوو تووشبوو دانیشتووى ناحیه‌ى خه‌لیفان.
• پارێزگاى سلێمانى (٨٤) پۆزه‌تیڤ و (٢) گیان له‌ده‌ستدان:
شارى سلێمانى (٧٧) پۆزه‌تیڤ:
(٤٠) پیاو و (٢٥) ئافره‌ت و (٣) کچى گه‌نج و (٣) کوڕى گه‌نچ و (٦) منداڵ، بیست و یه‌ک تووشبوو به‌رکه‌تووى تووشبووانى پێشوون و په‌نجا و شه‌ش تووشبووه‌که‌ى دیکه نیشانه‌یان هه‌یه، پێنج تووشبوو دانیشتووى قه‌زاى چه‌مچاماڵ، پێنج تووشبوو دانیشتووى قه‌زاى پێنجوین، یه‌ک تووشبوو دانیشتووى کۆمه‌ڵگه‌ى باریکه سه‌ر به ناحیه‌ى عه‌ربه‌ت، شه‌ست و شه‌ش تووشبوو دانیشتووى ناو شارى سلێمانین.
ئیداره‌ى گه‌رمیان (٧) پۆزه‌تیڤ :
(٣) ئافره‌ت و (٣) پیاو و کچێکى گه‌نج ، ھه‌موویان به‌رکه‌وتووى تووشبووانى پێشوون، دوو تووشبوو دانیشتووى گه‌ڕه‌کى بنگرد له قه‌زاى که‌لار، سێ تووشبوو دانیشتووى گه‌ڕه‌کى شه‌ھیدان قه‌زاى که‌لار، دوو تووشبوو دانیشتووى کوڵه‌جۆ قه‌زاى کفری.
• پارێزگاى دهۆک (٦) پۆزه‌تیڤ:
(٢) ئافره‌ت و (٤) منداڵ ، یه‌ک تووشبوو به‌شداربووى داوه‌ته‌که‌ى نان خواردن بووه، تووشبووه‌کانى دیکه به‌رکه‌وتووى به‌شداربوونى داوه‌تێکى نان خواردن بوونه، ھه‌موویان دانیشتووى شارى دھۆکن.
• پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه (٣) پۆزه‌تیڤ:
پیاوێک و ئافره‌تێک و منداڵێک ، پیاوه‌که نیشانه‌ى هه‌یه و ئافره‌ت و منداڵه‌که به‌رکه‌وتووى هه‌مان تووشبووه،هه‌موویان دانیشتووى ناحیه‌ى خۆرماڵن.
٤-ئامارى گشتی
کۆى گشتى تووشبووان به ڤایرۆسى کۆڕۆناى نوێ COVID-19 له هه‌رێمى کوردستان (١٠١٥) تووشبوو، له‌نێویاندا (١٨) مردن هه‌یه و (٤٤٤) نه‌خۆش چاکبووه‌ته‌وه، وه ئێستا (٥٥٥) نه‌خۆش له‌ژێر چاودێرى پزیشکى دان، بۆ زانیارى زیاتر سه‌ردانى داشبۆردى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بکه‌ن له‌م لینکه (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕاى ده‌ستخۆشى بۆ پزیشکان و کارمه‌ندانى ته‌ندروستى و هه‌موو تیمه‌کانى پزیشکى که له ئه‌رکدان، جارێکى داوا ده‌که‌ین هاووڵاتیان پابه‌ندبن به ڕێنماییه‌کانى ته‌ندروستى و دورکه‌وتنه‌وه له شوێنى قه‌ڵه‌بالغ و دانانى ماسک و ده‌ستکێش، وه له‌کاتى پێویستدا په‌یوه‌ندى بکه‌ن به هێڵى گه‌رمى ژماره (١٢٢).
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى
حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان
٥ى حوزه‌یران ٢٠٢٠
