وەزارەتی دارایی: كەمكردنەوەی مووچە لەكارنامەی ئەنجومەنی وەزیراندا نەبووە

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی ھەرێمی كوردستان رایگهیاند بابەتی كەمكردنەوەی مووچە لە كارنامەی كۆبوونەوەی 3/6/2020ی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان دا نەبووە .
لە روونكردنەوەكەی وەزارەتی دارایی ھاتووە: "سەرباری خراپی دۆخی دەروونی و تەندروستی و دارایی و ئابووری، هەندێك کەس و پەیج و سایت و لایەن، یاری و موزایەدە بە هەست و سۆزی ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان بەگشتی و فەرمانبەران و مووچەخۆران بەتایبەتی دەکەن. کە گوایە لە کۆبوونەوەی 3/6/2020 بابەتێکی کۆبوونەوەکە کەمکردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بووە. ئەمە چەواشەکارییە و دوورە لە راستییەوە، بۆ هەموو لایەکی رووندەکەینەوە لە کارنامەی کۆبوونەوەکە بابەتی کەمکردنەوەی مووچەی تێدا نەبووە".
وەزارەتی دارایی کارنامەی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی لە 3/6/2020 لەگەڵ روونكردنەوەكە بڵاوكردووەتەوە. ئەمەی خوارەوە دەقی كارنامەی كۆبوونەوەكەیە:.
