په‌رله‌مانتارێکى یه‌کێتى بۆ هاوڵاتى: وه‌فدى هه‌رێم ئه‌م هه‌فته‌یه دێنه‌وه به‌غدا
"ئه‌مرۆ کابینه وزاریه‌که‌ى مسته‌فا کازمى ته‌واو ده‌کرێت"

5 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حه‌سه‌ن
ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کێتى له په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند کۆبونه‌وه‌که‌ى ئه‌مرۆ بۆ ته‌واوکردنى کابینه وزاریه‌که‌ى مسته‌فا کازمیه و ده‌ڵێت " ده‌بێت شاندى هه‌رێم ئه‌م هه‌فته‌یه بێنه‌وه به‌غدا چونکه کاته‌که خه‌ریکه ته‌واو ده‌بێت".
ئه‌مڕۆ كاتژمێر 1:00ی پاشنیوه‌ڕۆ په‌رله‌مانی عێراق كۆده‌بێته‌وه و به‌پێی كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له‌سه‌ره‌تادا ده‌نگ له‌سه‌ر ته‌واوكردنی كابینه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌درێت.
شیروان میرزا، ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کێتى له لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" کۆبونه‌وه‌که‌ى ئه‌مرۆ بۆ ته‌واوکردنى کابینه وزاریه‌که‌ى مسته‌فا کازمیه و له بڕگه‌ی یه‌كه‌مدا ده‌نگ له‌سه‌ر حه‌وت كاندیدی وه‌زاری پێكھاته‌ی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی ده‌درێت ".
به‌پێی كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه له بڕگه‌ی یه‌كه‌مدا ده‌نگ له‌سه‌ر حه‌وت كاندیدی وه‌زاری پێكھاته‌ی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی ده‌درێت.
ھه‌ر له كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی راپۆرتی لیژنه‌ی قه‌یرانی په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و راپۆرتی لیژنه‌ی دارایی‌ش له‌باره‌ی دۆخی ئابوری ده‌كرێت.
ئه‌ندامه‌که‌ى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد " ته‌وه‌رى دووه‌م و سێیه‌م کۆبونه‌وه‌که گفتوگۆ له‌باره‌ی راپۆرتی لیژنه‌ی قه‌یرانی په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و راپۆرتی لیژنه‌ی دارایی‌ش له‌باره‌ی دۆخی ئابوری ده‌كرێت".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌مه‌ش ناوی كاندیدی وه‌زاره‌ته‌كانه كه بڕیاره ئه‌مڕۆ ده‌نگیان پێبدرێت "حاكم سالار بۆ وه‌زاره‌تی داد، فوئاد حسێن بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه، محه‌مه‌د كه‌ریم بۆ وه‌زیری كشتوكاڵ، ئیڤان فایه‌ق بۆ كۆچ و كۆچبه‌ران، ئیحسان عه‌بدولجه‌بار بۆ وه‌زیری نه‌وت، حه‌سه‌ن نازم بۆ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و عه‌لا ئه‌لجبوری بۆ وه‌زیری بازرگانی".
شیروان میرزا وتیشى" له کۆبونه‌وه‌ى پێشووترى په‌رله‌مانى عێراقدا خوێندنه‌وه‌ى یه‌که‌م بۆ چۆنیه‌تى به یاسایکردنى قه‌زرکردنى حکومه‌ت کرا له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ى وڵات‌دا".
له‌دواى ناردنى 400ملیار دینار له‌لایه‌ن مسته‌فا کازمى، سه‌رۆکوه‌زیرانى نوێى عێراق، بۆ هه‌رێم، ماوه‌ى 30رۆژى داناوه بۆ رێککه‌وتن له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا.
به‌و پێیه ماوه‌ى 30 رۆژه به‌ره‌و کۆتایى ده‌ڕوات، و ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق وتى" ده‌بێت له‌م هه‌فته‌یه‌دا وه‌فدى هه‌رێم بێنه به‌غدا چونکه کاته‌که زۆرى نه‌ماوه ده‌بێت پێش ته‌واوبونى ماوه‌ى30 رۆژه‌که رێککه‌ون".
ماوه‌ى رابردوو وه‌فدێکى حکومه‌تى هه‌رێم به‌سه‌رۆکایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم دوو جار سه‌ردانى به‌غدایان کردووه بۆ چاره‌سه‌رى پرسى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم به‌بێ هیچ رێککه‌وتنێک گه‌رانه‌وه.
