مسته‌فا كازمی تیمێکى پێکهێنا بۆ دیاریکردنى گه‌نده‌ڵى له‌فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كاندا
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا تیمێكی وه‌زاری بۆ پێداچوونه‌وه له پارێزگاكان بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی رابسپێرێت.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه سه‌رۆك وه‌زیران تیمێكی وه‌زاری به سه‌رۆكایه‌تی عوسمان غانمی وه‌زیری ناوخۆ و ئه‌ندامێتی ژماره‌یه‌ك وه‌زیر و شاره‌زایان راسپارد بۆ پێداچوونه‌وه به رۆڵی پارێزگاره‌كان و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كانی پارێزگاكان.
به‌گوێره‌ی راسپاردنه‌كه‌ی كازمی، ئه‌ركی تیمه‌كه دیاریكردنی هۆكاره‌كانی كه‌مته‌رخه‌می له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری به هاوڵاتیان و پێداچوونه‌وه به رۆڵی پارێزگاره‌كان و فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كانه له پارێزگاكان و گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی توند بۆ دیاریكردنی ئه‌و شوێنانه‌ی گه‌نده‌ڵییان تێداده‌كرێت و رووبه‌ڕوویان ده‌بێت.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی مسته‌فا كازمی راشیگه‌یاند كه تیمه وه‌زارییه‌كه هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كانی په‌رله‌مان و رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان و سه‌ندیكاكانی پارێزگاكان ده‌كات و راپۆرتی كۆتایی و راسپارده‌كانی بۆ سه‌رۆك وه‌زیر به‌رزده‌كاته‌وه.
