په‌رله‌مانى عێراق ده‌نگ به ته‌واوکردنى کابینه‌که‌ى کازمى ده‌دات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
بڕیاره سبه‌ینێ شه‌ممه 6ى حوزه‌یران په‌رله‌مانى عێراق کۆببێته‌وه بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر ته‌واوکردنى کابینه‌که‌ى مسته‌فا کازمى که هه‌ردوو وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌و داد که به‌ر کورد ده‌که‌ون ده‌نگدان بۆ کاندیده‌کانیان ده‌کرێت.
له 7ى ئایار په‌رله‌مانى عێراق بۆ متمانه به‌خشین به حکومه‌تى نوێ کۆبوه‌وه، به ده‌نگى زۆرینه‌ى په‌رله‌مانتاران سه‌رۆک وه‌زیران و 15 وه‌زیرى حکومه‌تى نوێ متمانه‌ى په‌رله‌مانیان به ده‌ستهێنا و سێ کاندیدى پۆسته وه‌زارییه‌کانیش ره‌تکرانه‌وه.
فوئاد حوسێن کاندیدى پارتى دیموکراتى کوردستانه بۆ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق و حاکم سالار کاندیدى یه‌کێتیی نیشتمانى کوردستانه بۆ پۆستى وه‌زاره‌تى داد.
به‌پێى به‌رنامه‌ى کارى دانیشته‌نه‌که‌ى سبه‌ینێى په‌رله‌مان، جگه له ده‌نگدان له‌سه‌ر ته‌واوکردنى کابینه‌که‌ى مسته‌فا کازمی، راپۆرتى شانه‌ى قه‌یرانه‌کان له‌سه‌ر کۆرۆنا و راپۆرتى لیژنه‌ى دارایى که په‌یوه‌سته به دۆخى دارایى تاوتوێ ده‌کرێت.
